پاره و داهات بۆ ڤینگه‌ر، جام و نازناویش بۆ لیسته‌ر سیتی و ئه‌وانی دیكه
تۆپوه‌شێنه‌كان به‌ده‌ستی خاڵییه‌وه سه‌رلیستی پڕداهاترین یانه‌ی پرێمه‌ر لیگیان گرت
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاندا ریزبه‌ندی ئه‌و یانانه‌ی ئاشكرا كرد كه زۆرترین داهاتیان له‌م وه‌رزه‌دا كۆكردۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی سه‌رنجه، ئه‌گه‌رچی ئارسێناڵ به هه‌مان شێوه‌ی وه‌رزه‌كانی دیكه به ده‌ستی به‌تاڵی لێی ده‌رچوو، به‌ڵام وه‌ك هه‌میشه سه‌رلیستی پڕداهاتترین یانه‌ی پرێمه‌ر لیگی گرت، ره‌نگه هه‌ر ئه‌مه‌یش نهێنی سیحری مانه‌وه‌ی ئارسن ڤینگه‌ره له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه بێت، چونكه ئه‌م یانه له‌نده‌نییه زیاتر ئابووریانه بیر ده‌كاته‌وه، هه‌ر بۆیه ئارسن ڤینگه‌ر بۆته دووه‌مین به ته‌مه‌نترین راهێنه‌ر له مێژووی یانه‌كه، چونكه هاوسه‌نگی ئابووری یانه‌كه‌ی راگرتووه و زۆرترین داهاتی بۆ یانه‌كه ده‌ستخستووه، یانه‌ی لیسته‌ر سیتیش ئه‌گه‌رچی به شایسته‌یی تاجی پرێمه‌ر لیگی له‌سه‌رنا، به‌ڵام هێنده‌ی ئارسێناڵ پاره‌ی ده‌ستنه‌كه‌وتووه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه رۆژنامه‌ی میره‌ری بریتانیا بڵاوی كردۆته‌وه، كۆی داهاتی ئه‌م وه‌رزه‌ی یارییه‌كانی پرێمه‌ر لیگ و پاڵه‌وانییه‌تییه‌كانی دیكه‌ی تۆپی پێی ئینگلاندا 1 ملیارد و 612 ملیۆن پاوه‌ند بووه كه ده‌كاته زیاتر له 2 ملیارد یۆرۆ.
چۆنیه‌تیی دابه‌شكردنی داهاته‌كان
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاندا، به‌بێ ڕه‌چاوكردنی پله و ده‌سته‌كه‌وته‌كان، بڕی 21 ملیۆن و 9000 هه‌زار پاوه‌ندی به یه‌كسانی به‌سه‌ر یانه‌كاندا دابه‌ش كردووه، به‌مه‌یش یانه‌ی لیسته‌ر سیتی خاوه‌نی نازناو و نیوكاسڵ كه بۆ پله‌یه‌ك دابه‌زیوه هه‌مان پاره‌یان وه‌رگرتووه، هه‌ر یانه‌یه‌كیش بڕی 4 ملیۆن و 130 هه‌زار پاوه‌ندی وه‌كوو داهاتی هاوبه‌ش له سپۆنسهریتی پرێمه‌ر لیگ وه‌رگرتووه، لێره‌دا ئارسێناڵ پشكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتووه، نزیكه‌ی 38 ملیۆنی ده‌ستكه‌وتووه، له‌وكاته‌ی لیسته‌ر سیتی پاڵه‌وان 24 ملیۆن و مانچێسته‌ر یونایتد 21 ملیۆنیان ده‌ستخستووه.
له ڕووی داهاتی تاكییه‌وه
یانه‌ی ئارسێناڵ لێره‌ش دیسان پێشه‌نگی یانه‌كانی ئینگلاندی به‌ده‌ستهێناوه، چونكه له هه‌موو یانه‌كان زیاتر فرۆشتنی بلیتی یارییه‌كانی هه‌بووه، جیا له‌وه‌یش زۆرترین داهاتی گواستنه‌وه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنیشی هه‌بووه كه زیاتر بووه له 110 ملیۆن پاوه‌ند، له كاتێكدا لیسته‌ر سیتی 71 ملیۆنی له په‌خشی گواستنه‌وه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌ستكه‌وتووه.
جیاوازی ئارسێناڵ له‌گه‌ڵ یانه‌كانی دیكه
یانه‌ی ئارسێناڵ له‌م وه‌رزه 26 ملیۆن پاوه‌ندی زیاتر له مانچێسته‌ر یونایتد ده‌ستكه‌وتووه، هه‌لبه‌ت 37 ملیۆنی پتر له مانچێسته‌ر سیتی و به 41 ملیۆن پاوه‌ندیش به پێش یانه‌ی چێڵسی داته‌پیو پێشكه‌وتووه.