ئارسێناڵ یاریزانێكی نوێی به مێدیاكان ناساند
ڤینگهر ماوهیهكی زۆره چاودێری ئهم یاریزانه دهكات
ئارسێناڵ لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی گواستنەوەی شاکای ٢٣ ساڵانی لە بۆروسیا مونشن گلادباخی ئەڵمانییەوە بۆ ریزەکانی راگەیاند، کە ئەو ناوەڕاستکارە سویسڕییە لەم وەرزە بەشداریی ٣٦ یاریی گلادباخی کرد و لەم هاوینە لەگەڵ سویسڕا بەشداریی یۆرۆی ٢٠١٦ دەکات.
شاکا لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەڕی فەرمی یانە نوێیەکەی لەبارەی گرێبەستەکەیەوە دەڵێت: شانازی بەوە دەکەم پەیوەندیم بە ریزەکانی ئارسێناڵەوە کرد و هیوادارم بتوانم لەگەڵ یانەکە ناسناوی زۆر بەدەست بهێنم و دڵی هاندەران خۆش بکەم.
ئارسن ڤینگەری بەڕێوەبەری هونەری گەنەرزیش لەبارەی شاکاوە دەڵێت: دەمێکە چاودێری شاکا دەکەین و ئەو یاریزانە لە چامپیۆنزلیگ و بۆندزلیگا ئەزموونێکی زۆری پەیدا کردووە.
ئارسێناڵ ماوە و بڕی گرێبەستەکەی رانەگهیاندووە، بەڵام بەپێی سەرچاوەی میدیا بەریتانییەکان گرێبەستەکەی شاکا بۆ ماوەی پێنج ساڵا لە بەرامبەر ٣٠ ملیۆن پاوەند.