میهایلۆڤیچ بووه راهێنه‌ری تۆرینۆ
یانه‌ی تۆرینۆی ئیتاڵی به‌فه‌رمی سینیسا میهایلۆڤیچی راهێنه‌ری پێشووی ئی سی میلانی كرده راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌ی و له وه‌رزی داهاتوو سه‌ركردایه‌تی یانه‌كه ده‌كات.
یانه ئیتاڵیه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی واژووكردنی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌م راهێنه‌ره سڕبیه راگه‌یاندووه و تیایدا هاتووه میهایلۆڤیچ بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ سه‌ركردایه‌تی یانه‌كه‌یان ده‌كات و له‌شوێنی گیامبیرۆ ڤینتۆریا كه له ماوه‌ی رابردوو وازهێنانی له یانه‌كه راگه‌یاند ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، بێ ئه‌وه‌ی بڕی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت.
میهایلۆڤیچی ته‌مه‌ن 47 ساڵان، وه‌ك یاریزان ئه‌زموونێكی زۆر له خولی ئیتاڵیا هه‌بووه و پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی رۆما، سامپدۆریا، لازیۆ و ئینته‌ر میلان كردووه، جیا له‌وه‌یش له ماوه‌ی 7 ساڵی رابردوو وه‌ك راهێنه‌ر یانه‌كانی بۆلۆنیا، كاتانیا، فیۆرێنتینا، سامپدۆریا و ئه‌ی سی میلان تاقی كردۆته‌وه.