یانه‌كانی بارسێلۆنا و سێڤییا سزادران
بڕیاری راگرتنی چه‌ند یاریزانێك ده‌رچووه
فیدراسیۆنی تۆپی پێ ی ئیسپانیا بریاری راگیرانی چه‌ند یاریزانیكی بارسێلۆنا و سیڤییایدا.
دوای ئه‌وه‌ی له یاری كۆتای جامی شای ئیسپانیا، كه به دوو گۆڵی بی وه‌ڵام به سه‌ركه‌وتنی بارسا به‌كۆتاهات، دوو یاریزان له سیڤییا و یاریزانێكیش له بارسا به‌كارتی سوور كرانه ده‌ره‌وه و توند‌و تیژی زۆریش له نێوان یاریزانانی هه‌ردوولا بینرا.
ئه‌مڕۆ فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا تایبه‌ت به‌م بابه‌ته كۆبوونه‌وه و چه‌ند بریارێكیان ده‌ركرد.
له‌ناویاندا كاریكۆی یاریزانی سیڤییا بۆ 4 یاری سڕ كرا و هه‌ر یه‌ك له یاریزانان ماسكیرانۆ، ئیڤێر بانیگا، ئینێستا و عادل رامیش بۆ یه‌ك یاری راده‌گیرێن.
له‌كاتی ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی جامی شای ئیسپانیا بۆ وه‌رزی داهاتوو ئه‌م بریاره به‌سه‌ر ئه‌م یاریزانانه جێ به‌جێ ده‌كرێت.