ئه‌یاكس راهێنه‌رێكی نوێی ده‌ستنیشان كرد

یانەی ئەیاکس ئامستەردامی هۆڵەندی بەفەرمی پیتەر بۆسی وەکو راهێنەری نوێی یانەیەکی دەستنیشانکرد

دوای دەستلەکارکێشانەوەی فڕانک دی بۆر، ئەمڕۆ یانەی ئەیاکس بۆ ماوەی سێ وەرز تاکو هاوینی ٢٠١٩ گرێبەستی لەگەڵ بۆسی ٥٩ ساڵان واژوو کرد، کە ئەو راهێنەرە پێشتر راهێنەرایەتی ماکابی تێل ئەبیبی ئیسرائیلی دەکرد و پێشتر راهێنەرایەتی یانەکانی ڤێتسی ئارنهایم و فێینۆرد رۆتێردام کردووە.

ئەیاکس لە دوایین گەڕی ئەم وەرزەی خولی یانەکانی هۆڵەندا ناسناوەکەی لە بەرژەوەندی ئایندهۆڤن لەدەست دا، بەم هۆیەشەوە فڕانک دی بۆر دەستی لە راهێنەرایەتی یانەکە کێشایەوە.

پێته‌ر بۆس، یه‌كێك بووه‌ له‌ ناوه‌ڕاستكاره‌ دیاره‌كانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی هۆڵه‌ندا له‌ نێوان ساڵانی 1991 ـ 1995.