بارسێلۆنا ره‌تیده‌كاته‌وه ماسكێرانۆ له یوڤێنتۆس نزیك بێت
بارسێلۆنا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری نابێت
یانه‌ی بارسێلۆنا به خێرایی وه‌ڵامی ده‌نگۆكانی ئه‌مڕۆی ئیسپانیای دایه‌وه، كه دووپاتیان كردبووه‌وه خافیێر ماسكێرانۆی ئارجێنتینی گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی بۆ وه‌رزی داهاتوو په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی یوڤێنتۆسه‌وه بكات، یانه‌كه دووپاتیده‌كاته‌وه ئه‌م یاریزانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ فرۆشتن نییه.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی كه نزیكه له یانه‌ی بارسێلۆنا له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی بلاوگرانا ده‌لێت" ماسكێرانۆ بۆ فرۆشتن نییه و له‌هه‌ر دۆخێك بێت".
ئه‌م یاریزانه ئارجێنتینیه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسا تا ساڵی 2018یه و نرخی شكاندنی گرێبه‌سته‌كه‌شی به‌بێ ره‌زامه‌ندی یانه‌كه ده‌گاته 100 ملیۆن یۆرۆ.