له كلاسیكۆی ئاسیا عێراق و ئێران به‌یه‌ك ده‌گه‌ن

له گه‌ڕی كۆتایی پاڵاوتنی جامی جیهانی 2022 هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و ئێران رۆژی سێشه‌ممه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، یارییه‌كه‌ش كاتژمێر (7:30) ئێواره له به‌حره‌ین به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ ئه‌م یارییه تواناكانی هه‌ریه‌ك له ئه‌مجه‌د عه‌توانی ناوه‌ڕاستكار، عه‌لا مه‌هاوی به‌رگری باڵی راست و عه‌لی فایزی دڵی به‌رگری بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش پاڵپشتییه‌كی باشی هونه‌ری ده‌بێت بۆ راهێنه‌ر كاتانیچی سلۆڤینی، كه له پاڵاو‌تنه هیچ یارییه‌كی نه‌دۆڕاندووه.
عێراق دوای 7 گه‌ڕی رابردوو، توانیویه‌تی 17 خاڵ كۆبكاته‌وه، كه پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی گرتووه، له یاریی چوونیش له‌نێو یاریگه‌ی به‌سڕا عێراق به ئه‌نجامی (2-1) له ئیرانی برده‌وه، عێراق پێویستی به یه‌كسان بوون یا بردنه‌ویه هه‌یه، تا به‌فه‌رمی و بێ ئاوڕدانه‌وه‌ی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژارده‌كانی دیكه‌ی هه‌شت گرووپه‌كه به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ قۆناغی سێیه‌م و كۆتایی پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال سه‌ربكه‌وێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، هه‌ڵبژارده‌ی ئێران، به‌شێویه‌كی به‌هێز گه‌ڕاوه‌ته‌وه نێو كێبڕكێكان، دوای ئه‌وه‌ی توانی له نێو به‌حرێن به ئه‌نجامی (3-0) بباته‌وه، دواتر به ئه‌نجامی (10-0) له كه‌مبۆدیای برده‌وه، ئه‌مه‌ش ترسی خستووه‌ته‌وه دڵی هه‌واداران و هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، كه پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی لێ وه‌ربگرێته‌وه.
ئێران، 15 خاڵی هه‌یه و چاوی له بردنه‌وه‌یه، تا به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ قۆناغی كۆتایی سه‌ربكه‌وێت، فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئێرانی بڕیاری داوه، ئه‌گه‌ر له عێراق ببه‌نه‌وه، بڕی 5000، هه‌زار دۆلار به دیاریی ببه‌خشێته یاریزانه‌كانی.
له به‌رامبه‌ردا فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقیش هاتوونه‌ته سه‌رهێڵ و به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان داوه ئه‌گه‌ر له ئێران ببه‌نه‌وه هه‌ر یاریزانێك هه‌زار دۆلاری وه‌كو دیاری پێدرێت.
له كۆی 10 یاریی رابردووی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و ئێران، له ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوو، عێراق له دوو یاریی براوه‌بووه و ئێرانیش له 5 یاریی براوه‌بووه، 3 یارییش به یه‌كسان بوون كۆتایی هاتووه.