توانا فایه‌ق له‌ باره‌ی وازهێنانی له‌ گۆڕان و په‌یوه‌ندیكردن به‌ پارتی بۆ كوردستان 24 ده‌دوێت

نه‌وه‌ی پیره‌مێردی شاعیره‌

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/b4aeb6fd-6c8e-4926-ab64-63cc860ccd59/twanainusingeinewshirwan.ism/manifest

K24 - سلێمانی:

توانا فایق هۆشیار، کە نەوەی پیرەمێردی شاعیرە و کوڕی حاکم فایق هۆشیاری کەسایەتی دیاری سلێمانی و کوردستانە، لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس و لە یەکەمین خوولی ئەنجوومەنی نیشتمانی عێراق کاری کردووە، دواهەمین کاریشی بەڕێوەبەری نووسینگەی نەوشیروان مستەفا و گه‌وره‌ راوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌م خووله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بوو.

دوای دەست لەکارکێشانەوەی لە کارەکەی له‌ناو گۆڕان، بڕیاریدا لە پارتی دیموکراتی کوردستان درێژە بە خەباتی سیاسی خۆی بدات و لە لێدوانێکی تایبەت بە کوردستان 24ی راگەیاند، شانازی بەوە دەکات، لەناو رێزەکانی ئەو حزبە کار بۆ بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کورد بکات.