به وێنه.. ماڵه نوێیه‌كی مێسی له پاریس ببینه
K24 - هه‌ولێر:
لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێری تۆپی پێی ئه‌رژه‌نتینی و یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی، به بڕی 8.3 ملیۆن یۆرۆ، شوقه‌یه‌كی له‌ناوچه‌ی 16ی پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا كڕی.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی "لی ئێكسپرێس"ی فه‌ره‌نسا، شوقه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ئیتاڵییه‌وه سه‌رپه‌رشتی مامه‌ڵه‌ی كڕینه‌كه‌ی كردووه، كه خاوه‌نه‌كه ئه‌لیساندرۆ پرۆتۆی هاوبه‌شی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و دۆناڵد ترامپی پاڵێوراوی كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، شوقه‌كه‌ی مێسی له پاریس، له‌سه‌ر رووبه‌ری 35 مه‌تر چوارگۆشه‌یه و له‌ناوچه‌یه‌كی گرانبه‌های پاریسه به‌ناوی "ڤیلا میمۆرێسنی"، شوقه‌كه 6 ژوور له خۆده‌گرێت، له‌گه‌ڵ هۆڵێكی وه‌رزش و هۆڵێكی تایبه‌ت به سینه‌ما.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)