راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی به‌جێ نه‌گه‌یاند
كوردستان 24 له‌سه‌ر ئاماده‌نه‌بوونی خه‌سرۆ گورون روون كردنه‌وه ده‌دات
ئه‌مڕۆ كه‌ناڵی كوردستان24 له په‌خشێكی راسته‌وخۆدا له یاریگه‌ی یه‌كه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری دیبه‌تێكی له باره‌ی به‌شداریكردنی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان به به‌شداریی چه‌ندان میوانی تایبه‌ت به‌ڕێوه برد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بوو، خه‌سرۆ گورونی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان بوو، كه به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی به‌جێ نه‌گه‌یاند و له دیبه‌ته‌كه ئاماده نه‌بوو.
كوردستان24، له چه‌ند رۆژی ڕابردوو چه‌ندان جار په‌یوه‌ندی به خه‌سرۆ گورون كرد و ته‌واوی شوێن و كات و پلانی دیبه‌ته‌كه‌ی بۆ ڕوون كردۆته‌وه و ئه‌ویش دڵنیای كردینه‌وه كه ئاماده ده‌بێت، به‌ڵام نیو كاتژمێر به‌ر له ده‌ستپێكی دیپه‌ته‌كه به بیانوویه‌كی ساده و ناڕوون به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی نه‌برده سه‌ر و ئاماده نه‌بوو بێت وه‌ك راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان كه سبه‌ی گه‌شتی رووسیا ده‌كه‌ن سه‌رنجی خۆی بخاته ڕوو و گوێش بۆ بۆچوون و تێبینییه‌كانی رۆژنامه‌نووسان و میوانانی دیبه‌تییه‌كه بگرێت.