عەبادی داوای دواخستنی خۆپێشاندانەكانی سبەی دەكات
"بەھۆی سەرقاڵبوونی ھێزە ئەمنییەكان بە شەڕی فەللوجەوە دوابخرێت"
K24 - ھەولێر
سەرۆك وەزیرانی عێراق بەھۆی سەرقاڵبوونی ھێزە ئەمنییەكان بە شەڕی فەللوجە داوای دواخستنی خۆپێشانەكانی سبەی بەغدا دەكات.
لە راگەیاندراوێكدا حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق داوا دەكات: "داوا دەكات بەھۆی سەرقاڵبوونی ھێزە ئەمنییەكانی عێراق بە شەڕی فەللوجەوە خۆپێشانەكانی سبەی شاری بەغدا دوابخرێن".
چەند مانگێكە لایەنگرانی موقتەدا سەدر، بە تایبەتی لە رۆژانی ھەینیدا خۆپێشاندانی بەرفراوان لە بەغدا ئەنجامدەدەن، لە دروشمەكانیاندا داوای گۆڕانكاری و چاكسازیی لە عێراق دەكەن، دوای ئەوەی خۆپێشاندەران لە ماوەی رابردوودا ھەڵیانكوتایە سەر باڵەخانەی پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، خۆپێشاندانەكان توندوتیژیان لێكەوتەوە و ژمارەیەك كەس كوژران و برینداربوون، بە بڕوای ھەندێك لە چاودێرانی سیاسیی خۆپێشاندانەكانی بەغدا زیاتر پەیوەندیی بە ململانێی سیاسیی و دەستەڵاتەوە ھەیە نەك چاكسازیی و گۆڕانكاری لە سیستمی حوكمڕانی.