یەپەسە لە نسێبینی باكووری كوردستان كشایەوە
K24 - ههولێر:
بە گوێرەی ھەواڵی ئاژانسەكانی نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە كە لە 25ی ئەم مانگەوە ھەموو ھێزەكانی خۆیان لە ناوچەی نسێبین كشاندوونەتەوە و ئەندامانیان گەیشتوونەتە شوێنی پێویستی خۆیان.
یەپەسە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات لەبەر ئەوەی لەو ناوچەیە چەكدارانیان كشاندوونەتەوە، ئیتر بیانووی شەڕیش نەماوە، بۆیە ھەر گوللـەیەك لە لایەن دەوڵەتەوە بەكار بھێندرێت، دەبێ بزاندرێت كە لەبەرامبەر ھاووڵاتییانی سڤیل بەكار دەھێندرێت.
دوو رۆژ لەمەوبەر لە ناوچەی نسێبین 25 ئەندامی یەپەسە خۆیان رادەستی ھێزە ئەمنییەكانی توركیا كردبوو. لە 14 ی مانگی ئازارەوە قەدەخەی ھاتووچۆ لەو ناوچەیە راگەیاندراوە، لەو كاتەوە ئاڵۆزی لە نێوان ھێزە ئەمنییەكانی توركیا و ئەندامانی یەپەسە دروستبووەو تا ئێستا زیاتر لە 1000 كەس لە ھەردوولا كوژراون.