رووسيا سكاڵا له دژی توركیا تۆمار دهكات
K24 - ههولێر:
بە گوێرەی ھەواڵی ئینتەرفاكسی رووسی، بەرپرسێكی پلە باڵای سەربازیی رووسیا ئاماژەی بەوەكردووە ئەوان بڕیاریان داوە لە دژی خستنەخوارەوەی فڕۆكەكەیان و كوشتنی فرۆكەوانێكیان سكاڵا تۆمار بكەن لەسەر توركیا، لەو چوارچێوەیەشدا كارەكانیان دەستپێكردووە.
لە مانگی 11ی ساڵی رابردوو توركیا فڕۆكەیەكی رووسیی خستە خوارەوە لەسەر سنووری نێوان سووریا و توركیا كە دوو فرۆكەوان توانیان خۆیان رزگار بكەن، بەڵام فرۆكەوانێكی رووسی بەھۆیەوە كوژرا.