هه‌ولێر قورسترین تاقیكردنه‌وه‌ی له‌م خولی نایابی عێراق له‌به‌رده‌مه

یانه‌ی هه‌ولێر له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زه‌حمه‌تدایه چونكه رووبه‌ڕووی یانه‌ی پێشه‌نگی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه ده‌بێته‌وه، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه شێركۆ كهریمش به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه ئه‌گه‌ری زۆره به‌شداری یارییه‌كه نه‌كات.
له گه‌ڕی 33ـی خولی نایابی یهكهشهمه، كاتژمێر (9:30)ـی شه‌و، یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌ی یه‌كه‌می فڕنسۆ هه‌ریری میوانداریی یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه ده‌كات.
ئه‌م یارییه بۆ ته‌ها قادری راهینه‌ری هه‌ولێر یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی راسته‌قینه‌یه‌تی، بۆ یانه‌ی میوانیش گرینگه، به‌ده‌ستهێنانی سێ خاڵی یارییه‌كه هه‌نگاوێك نزیكبوونه‌وه‌یه‌تی، له بردنه‌وه‌ی ناسناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراقی.
هه‌ولێر، دوای یه‌كسان بوونه‌كه‌ی گه‌ڕی رابردوو به‌رامبه‌ر یانه‌ی ته‌ڵه‌به، ده‌ستی به ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌م یارییه زه‌حمه‌ته كردووه، له پێناوی ئه‌وه‌ی ئه‌نجامێكی باش و دڵخۆشكه‌ر به دڵی هانده‌رانی یانه‌كه تۆمار بكات، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بتوانێت خاڵێك له جه‌وییه وه‌ربگرێت، كه ئێسته به‌هێزترین یانه‌یه له خوله‌كه.
بۆ ئه‌م یارییه سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی پاسه‌وانانی قه‌ڵای زه‌رد ئاماده‌ن، ته‌نها شێركۆ كه‌ریمی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی نه‌بێت، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه چه‌ند رۆژێكه له مه‌شقه‌كان دابڕاوه، بۆیه به ئه‌گه‌رێكی زۆر ناتوانێت به‌شداریی بكات، بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی ئه‌ویش راهێنه‌ر بڕیاریداوه یاریی به ئاكام هاشم بكات.
هه‌ولێر له 32 یاریی رابردووی، توانیویه‌تی 8 یاریی بباته‌وه و 12 دۆڕان و 12 یهكسانیشی هه‌یه، 35 گۆڵی كردووه 36 گۆڵی لێ كراوه، شێركۆ كه‌ریمی هێرشبه‌ریشی به 9 گۆڵ گۆڵكه‌ری تیپه‌كه‌یه، هه‌ولێر به 36 خاڵ خانه‌ی چوارده‌یه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتووه، له ئه‌گه‌ر بردنه‌وه‌ی ئه‌م یارییه ره‌نگه بگاته خانه‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندی.
قوه‌ی جه‌وییه، خاوه‌ن پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز و پڕ یاریزانی سووپه‌رستاره، ته‌نها پێویستی به 6 خاڵه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و بێ ئاوڕدانه‌وه له ئه‌نجامی یارییه‌كانی دیكه‌ی ركابه‌ره‌كانی ببێته پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراقی.
له یاریی چوونی قۆناغی یه‌كه‌میش جه‌وییه به (3-0) له هه‌ولێری برده‌وه، ئه‌یمه‌ن حوسێنی هێرشبه‌ری یانه‌كه مه‌ترسیدارترین یاریزانی تیپه‌كه‌ی ئه‌یوب ئۆدیشۆی راهێنه‌ره، چونكه به 18 گۆڵ سه‌روو ریزبه‌ندی گۆڵكه‌رانی خوله‌كه‌ی گرتووه.
جه‌وییه، له كۆی 32 یاریی رابردووی له خوله‌كه خاوه‌نی 22 بردنه‌وه و 6 یه‌كسان و 4 دۆڕانه، 59 گۆڵی تۆماركردووه، كه زۆرترینه له خوله‌كه، 24 گۆڵی لێ كراوه، 72 خاڵی هه‌یه و پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتووه.
له كۆی 9 یاریی رابردووی نێوانیان هه‌ولێر 2 یاریی براوه‌بووه و جه‌وییه‌ش 4 یاریی براوه‌بووه، له 3 یارییش یه‌كسانبوونه.