سلێمانی.. باندێكی دزینی شوێنه‌وار ده‌ستگیر كرا
دوو په‌رتووكیان دزیوه و مێژووه‌كه‌ی بۆ هه‌زاران ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
باندێكی دزینی شوێنه‌وار له سلێمانی ده‌ستگیر كرا، كه له 5 كه‌س پێكهاتبوون، ده‌ستیش گیرا به‌سه‌ر دوو په‌رتووكی كۆن، كه بۆ هه‌زاران ساڵ پێش ئێستا گه‌ڕێته‌وه.
هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایان كرد، رۆژی 17ی حه‌زه‌یران/ یۆنیۆی 2021 دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچوون، توانرا باندێكی 5 كه‌سی له‌سه‌ر دزینی شوێنه‌وار ده‌ستگیر بكه‌ن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه بانده‌كه له باشووری عێراقه‌وه دوو په‌رتووكیان دزیوه و هێناوه‌یانه‌ته سلێمانی، به مه‌به‌ستی مامه‌ڵه‌كردن و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر دوو په‌رتووكه كۆنه‌كه، مێژووه‌كه‌یان بۆ هه‌زاران ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه و نرخه‌كه‌ی هه‌زاران دۆلاره، په‌رتووه‌كان له باره‌ی هه‌ردوو ئایینی (جووله‌كه و مه‌سیحی)ین به ناوی (ته‌ورات و ئینجیل) كه له‌سه‌ر پێست و به ئاوی زێڕ نووسراون.
سه‌رجه‌م بانده‌كه، به ناوه‌كانی (أ. أ. أ) له دایكبووی 1977 و عه‌ره‌بێكی دانشتووی دیاله‌یه، (هـ. ر.ر) له دایكبووی 1986 و دانیشتووی سلێمانییه، (ر.ر. م) له دایكبووی 1965 و دانیشتووی سلێمانییه، (ك. ف. م) له دایكبووی 1981 و دانیشتووی هه‌ولێره، (أ. ك. ع) له دایكبووی 1981 و دانیشتووی سلێمانییه، به پێی مادده‌ی (60)ی شوێنه‌وار ده‌ستگیر كراون، ده‌ستبه‌سه‌ر هه‌ردوو په‌رتووكه‌كه‌دا گیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له دۆسیه‌كه به‌رده‌وامه.
د.ی