له كه‌نه‌دا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما ئاگر له‌ناوچه‌یه‌ك كه‌وته‌وه
هیچ شتێك له‌م شاره رزگارى نه‌بووه ئاگر له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه بڵاو بووه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
بڕاد فه‌یس، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كه‌نه‌دا، رایگه‌یاند: به‌ڕێژه‌ى (90%)، لە شاری "لیتۆن"، له ناوچه‌ى بریتشى كۆڵۆمبیا، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما، رووداوى ئاگر كه‌وتنه‌وه روويدا.
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه راشیگه‌یاند، رووداوى ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه به‌هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رماوه بووه، زیانێكى زۆرى به‌م شاره گه‌یاندووه، كاریگهريشى كردووه بۆ سه‌ر ژێرخانى ژیان.
جان بولدێرمان، به‌رپرسی یه‌كه‌ى ئیدارى (لیتۆن)، رایگه‌یاند، "خۆشحاڵم كه رزگارم بوو".
گوتیشى: هیچ شتێك له‌م شاره رزگارى نه‌بووه، ئاگر له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه بڵاو بووه‌ته‌وه، سنوورێكى ئاگرینى، چوار ده‌ورى شاره‌كه‌ى داوه.
یەکەمجارە له مێژووى ئه‌و وڵاته، گەرمی پێ‌و 49.6 پلەی سیلیزی لە رۆژئاوای کەنەدا تۆمار بكات، پلەی گەرما بەو رێژەیە بەرزبێتەوە، کە پێشتر لە وەرزەکانی رابردوودا تا 21 پلەی گەرمی تۆماردەکرا.
سه‌رچاوه: بی بی سى
ك.ب