تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی رێكلامی ده‌رمانی دابه‌زاندنی كێشی قه‌ده‌غه كرد
مانگانه 465 ملیۆن كه‌س به‌كاری ده‌هێنێت
K24 – هه‌ولێر:
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "پینترێست"، كه به‌كارهێنه‌رانی وێنه‌ی فۆتۆگرافی تێدا بڵاوده‌كه‌نه‌وه، رایگه‌یاند، هه‌موو جۆره رێكلامێك بۆ ده‌رمانی دابه‌زاندنی كێش قه‌ده‌غه‌یه.
ئه‌و سه‌كۆ كۆمه‌ڵایه‌تییه، مانگانه 465 ملیۆن كه‌س به‌كاری ده‌هێنێت.
له یه‌كی ئه‌م مانگه‌وه، تۆڕه‌كه بڕیاری دا، هه‌موو رێكلامێكی تایبه‌ت به ده‌رمانی كێش دابه‌زاندن و لاواز بوون قه‌ده‌غه بكات، جا به نووسین بێت یان به وێنه بێت.
سه‌كۆكه روونیكردووه‌ته‌وه، ته‌نیا رێگه ده‌درێت بانگه‌شه بۆ نه‌ریت و خووی ته‌ندرووست له ژیاندا بكرێت. هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی بایه‌خیان هه‌یه بۆ توانای جه‌سته‌یی و ته‌ندرووستن، به مه‌رجێك بانگه‌شه نه‌بن بۆ خۆ لاوازكردن.
سارا بروما، یه‌كێك له به‌رپرسانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه، رایگه‌یاندووه، ئه‌و هه‌نگاوه گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی بایه‌خمان زیاتر بۆ ته‌ندرووستی ده‌روونی و جه‌سته‌یی بێت. ئامانجه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه، مرۆڤ هه‌ر جۆره كێش و قه‌باره‌یه‌كی جه‌سته‌یی هه‌بێت، ده‌بێت رێزی لێ بگیرێت و هه‌مه‌جۆری له شێوه و قه‌باره‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤه‌كاندا هه‌بێت.
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو، له هه‌رێمی كوردستان كچێكی گه‌نج به هۆی خواردنی جۆره حه‌پێكی خۆ قه‌ڵه‌وكردن تووشی نه‌خۆشییه‌كی كوشنده بوو و به هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا و له به‌رامبه‌ردا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هیچ بڕیارێكیان بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و جۆره مادده كیمیاییانه ده‌رنه‌كردووه، كه له رێی ئۆنلاینه‌وه بازرگانیان پێوه ده‌كرێت.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
و: ئ.ر