روونكرنەوەیەك بۆ سەرجەم هاوبەشانی كارەبا لە سنووری گەرمیان
"لەكاتی كوژانەوەی پێوەرەكان دەتوانن پەیوەندی بە خزمه‌تگوزاری پێوه‌ری زیره‌كه‌وه بكه‌ن"
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌و هاوبه‌شانه‌ی پێوه‌ری زیره‌كیان بۆ به‌ستراوه، ده‌توانن تا 40 ئه‌مێر به‌كاربهێنن، ئه‌وه‌ی له‌و بڕه‌یه‌ش زیاتر به‌كار بهێنێت، پێوه‌ره‌كه‌ی ده‌كوژێته‌وه، بۆیه پێوست ده‌كات ئامێره كاره‌باییه‌كانیان بكوێژێننهوه، كه له‌و بڕه زیاتره، لەكاتی كوژانەوەی پێوەرەكانیان دەتوانن پەیوەندی بە خزمه‌تگوزاری پێوه‌ری زیره‌كه‌وه بكه‌ن.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا هاتووه، دوای كوژانه‌وه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك بۆ چه‌ند جارێك و لەكاتی نەكوژانەوەی ئامێرە كارەبایەكان كە لەو بڕە زیاتر بێت، ئەوا پێوەرەكە بۆماوەی (45)خولەكی دیكه دەكوژێتەوە.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با:
هاوبەشانی كارەبا ئاگاداردەكەینەوە، كە لە هەرێمی كوردستان هەر هاوبەشێك پێوەری زیرەكی بۆبەسترابێت بڕەكەی دیاری كراوە لەسەر (40) ئەمپێر، هەر هاوبەشێك لەو بڕە زیاتر بەكاربهێنێت، پێوەرەكەی دەكوژێتەوە بۆ چەندجارێك و لەكاتی نەكوژانەوەی ئامێرە كارەباییەكان، كە لەو بڕە زیاتربێت ئەوا پێوەرەكە بۆ ماوەی (45) خولەك دەكوژێتەوە.
لەو كاتەدا هه‌ر هاووڵاتیان سركتی گۆڕەڕەكانی گەڕەك بكوژێنێتەوە، ئەمە دەبێتە هۆی پچڕانی كارەبای گەڕەكێك و هاووڵاتیان وادەزانن كە كارەبای نیشتمانی بڕاوەة بۆیە ئاگاداری هاووڵاتیان دەكەینەوە، هەر كەسێك هەستێت بە كوژاندنەوەی سركتی گۆڕەڕەكان، رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەكەینەوە، لەكاتی كوژانەوەی پێوەرەكانیان دەتوانن پەیوەندی بكەن بەم ژمارانەوە:
1/ چاكسازی پێوەری زیرەكی كەلار ٠٧٧٢٩٧٧٠١٣٤
2/ چاكسازی پێوەری زیرەكی كفری ٠٧٧٣٦٩٩٤١٩٦