خاوەن خانووێک لە عەنکاوە دزی لە کرێچییەکەی دەکات
دواى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى شه‌ش كاتژمێری خاوه‌نى خانووه‌كه دانی بە تاوانەکەی نا

K24 - هه‌ولێر:
لە شارۆچکەی عەنکاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر خاوەن خانووێک بە یارمەتی هاوڕێکەی، دزی لە کرێچییەکەی دەکات و بڕی 6 دەفتەر دۆلار و 5 ملیۆن دیناری لێدەدزێت، پارەکەش لە ناو تایەی ئۆتۆمبێل دەشارێتەوە.
نەورەس عەبدوڵڵا، په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، دوو كه‌س به‌هۆی دزیكردن له كرێچییه‌كه‌یان ده‌ستگیركران، كه بڕى (6) ده‌فته‌ر دۆلار و (5) ملیۆن دیناریان لێ دزیبووه، له لایه‌ن پۆلیسى هه‌ولێره‌وه له‌ماوه‌ى كه‌متر له (6) كاتژمێر ده‌ستگیر كران.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، دواى لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه، خاوه‌ن ماڵ دزى له كرێچیه‌كه‌ى خۆی كردووه، كه له نهۆمى سه‌ره‌وه بووه و له‌گه‌ڵ خاوه‌ن خانوو له‌یه‌ك ماڵدا ژیاون.
له‌مباره‌وه گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر ئاشكرایكرد، له رۆژی (3)ى ئه‌م مانگه، كاتژمێر(3:30) خوله‌كى به‌ره‌به‌یان، هاووڵاتییه‌كى كرێچى له‌ماڵه‌كه‌یدا دزیلێكرا، دواتر پۆلیسى عه‌نكاوه‌ى لێ ئاگادار كرده‌وه، له‌هه‌مانكاتدا، خاوه‌ن خانووه‌كه‌ش پۆلیسى ئاگادار كرده‌وه، گوایه بڕێك زێڕى لێدزراوه، دواى پشكنینى شوێنه‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسى به‌ڵگه‌و تاوان و هێزه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر، ده‌ركه‌وت دزییه‌كه له نێو خودى ماڵه‌كه كراوه، كه‌س له ده‌ره‌وه نه‌هاتووه‌ته نێو ئه‌م ماڵه، هه‌روه‌ك خاوه‌ن خانووه‌كه باسی له‌وه ده‌كرد كه له به‌یتوونه‌وه بۆ نێو خانووه‌کە، دزییه‌كه ئه‌نجامدراوه.
هۆگر عه‌زیز روونیشیكرده‌وه، دواى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى شه‌ش كاتژمێری، خاوه‌نى خانووه‌كه دانى نا به تاوانه‌كه‌ى، كه كه‌سێكیش له‌كاتى ئه‌نجامدانى ئه‌و دزییه هاوكاری كردووه، كۆی ئه‌و پاره‌ى كه دزیبوویان، له نێو تایه‌ى ئۆتۆمبێلێك شاردرابۆوە، دەستبەسەر ئه‌و ئۆتۆمبێله‌کەشدا گیراوە و پاره‌كه‌ش له‌نێو تایه‌كه هێنرایە دەرەوە.
گوتەبێژی پۆلیس راشیگەیاند تاوانباران به‌پێى مادده‌ى (443) له یاساى سزادانى عێراق دادگایی ده‌كرێن.
ڤیدیۆی خوارەوە ساتی دەرهێنانی پارەکەیە لە ناو تایەی ئۆتۆمبێل
View this post on Instagram
ک.ب