برای سه‌رۆكێكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا "مارلین مۆنرۆ"ی كوشتووه
پۆلیسێكی ئه‌مه‌ریكی دۆسیه‌یه‌كی نهێنی له‌باره‌ی تاوانه‌كه ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
مردنی "مارلین مۆنرۆ" تا ئێستا به‌نهێنی ماوه‌ته‌وه، له مردنه‌كه‌یدا چه‌ندین گومان هه‌بووه، وه‌ك خۆكوشتن، خواردنی بڕێكی زۆر له ده‌رمانی هێوهركهرهوه و تیرۆری سیاسییش باش كراوه، به‌ڵام له دوایین راپرتدا پۆلیسێكی ئه‌مه‌ریكی دۆسیه‌یه‌كی نهێنی له سه‌ر مردنی مارلین ئاشكرا ده‌كات.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی، به‌ڵگه‌ی نوێ له‌سه‌ر مردنی ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی مارلین مۆنرۆ هه‌یه، كه پۆلیسێكی ئه‌مه‌ریكی له ویلایه‌تی لۆس ئه‌نجلس ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، دۆسیه‌یه‌كی نهێنی زانیاری له‌سه‌ر "رۆبه‌رت كنێدی"، برای "جۆن كنێدی" (1917-1963)، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا تێدایه، كه بكوژی مارلینه، له‌گه‌ڵ دانپێدانانی "لاو فۆرد"ی ئه‌كته‌ر بۆ پۆلیس، كه له‌لای پۆلیس شاهێدی له‌سه‌ر كوشتنه‌كه داوه.
دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له گۆرانی گوتنه‌كه‌ی له ئاهه‌نگی له دایكبوونی جۆن كنێدی، ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌وه كه مارلین مۆنرۆ په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ جۆن و رۆبه‌رت كنێدی هه‌یه، دوای ئه‌وه وا بڵاوكرایه‌وه كه مۆنرۆ مردووه، لێكۆڵینه‌وه‌كه به‌وه ته‌واو بووه، كه مۆنرۆ خۆی كوشتووه.
ئێستا "مایك رۆسمیلهر"، پۆلیسی ئه‌مه‌ریكی بڕیاری دا راستییه‌كه ئاشكرا بكات و په‌رده له سه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كی نهێنی هه‌ڵبداته‌وه، كه به‌پێی ئه‌رشیڤی پۆلیسی لۆس ئه‌نجلس، مارلین مۆنرۆ بۆ پاراستنی بنه‌ماڵه‌ی كنێدی تیرۆر كراوه. ئاماژه به‌وه‌ش كرا، رۆبه‌رت كنێدی خۆی خواردنه‌وه‌یه‌كی ژه‌هراوی داوه‌ته مارلین و كوشتوویه‌تی، ئه‌مه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ په‌رده‌پۆش كرا.
پۆلیسه‌كه بێده‌نگی نواندووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ژیانی خۆی ترساوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری گه‌وره له پشت ئه‌و رووداوه‌وه هه‌بوون، پۆلیسه‌كه ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بووه، كه ژیانی خۆی خێزانه‌كه‌ی پارێزراو نه‌بێت، ئه‌گه‌ر زانیارییه‌كان بدركێنێت.
پۆلیسه‌كه ئاماژی به‌وه كرد، له دۆسیه نهێنیییهكهدا به‌ڵگه‌یه‌كی دۆزیوه‌ته‌وه، كه له‌سه‌ری نووسراوه "یاداشته‌كانی مارلین مۆنرۆ"، له 3ی ئابی 1962، رۆژێك به‌ر له مردنه‌كه‌ی له یاداشته‌كه‌یدا مالین نووسیویه‌تی: "پیته‌ر گوتی به‌یانی رۆبه‌رت دێت، نازانم ئه‌وه ده‌كات یان نا".
له یاداشته‌كه‌دا مارلین، رۆبه‌رت كنێدی له هاوڕێیه‌ك زیاتر زانیوه، پێی وابووه رۆبه‌رت ئاماده‌یه ده‌ستبه‌رداری هاوسه‌ره‌كه‌ی ببێت و هاسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌و بكات، له یاداشته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "بۆبی (رۆبه‌رت) باشه، گوێم لێ راده‌گرێت، ئه‌و باشتره له جۆن.. بۆبی منی خۆشده‌وێت و ده‌یه‌وێت هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵ بكات، من خۆشمده‌وێت، جۆن په‌یوه‌ندی نه‌كرد، بۆبی په‌یوه‌ندی كرد".
رۆسمیلهر-ی پۆلیس دووپاتی كرده‌وه، كه رۆبه‌رت كنێدی ئه‌و كاته‌ی مۆنرۆ مردووه، ئه‌و له لۆس ئه‌نجلس بووه، ئه‌مه‌ش ئه‌و راستییه‌یه كه پۆلیسی لۆس ئه‌نجلس نكۆڵی لێكردووه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ.
بنه‌ماڵه‌ی كنێدی هه‌وڵیانداوه هه‌ڕه‌شه له مارلین مۆنرۆ بكه‌ن و هه‌راسانی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه گوماوییهكهی ئاشكرا نه‌كات، به‌ڵام ئه‌مه مارلینی زیاتر تووڕه كردووه، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه كه راستییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی كنێدی ئاشكرا بكات. رۆژێك پێش ئه‌وه‌ی بمرێت له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ گۆڤاری "Life" ئاماژه‌ی به‌وه كرددووه كه گرنگی به‌وه نادات، ئه‌گه‌ر كۆتایی به كاره هونه‌رییه‌كانی بێت.
ره‌نگه ئه‌و هۆكاره‌ش بێت، كه رۆبه‌رت سه‌ردانی مارلینی كردووه له ماڵهكیدا و لاو فۆرد-یشی له‌گه‌ڵ بووه، داوای كردووه یاداشته‌كانی پێ بدات، به‌ڵام مارلین ئه‌مه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
رۆبه‌رت به‌داوی یاداشته‌كه‌دا گه‌ڕاوه، به‌ڵام مارلین به‌رده‌وام قیژاندوویه‌تی و هاواری كردووه، كه له ماڵه‌كه‌یدا بچێته ده‌ره‌وه، رۆبه‌رت هه‌ڕه‌شه‌ی له مارلین كردووه و به‌ره‌و چێشتخانه‌كه رۆیشتووه، دواتر به په‌رداخێك ئاوه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و كهوچكێكیشی تێدابووه.
دوای مردنی مارلین، پۆلیسی لۆس ئه‌نجلس یاداشته‌كانی مارلینیان دۆزییه‌وه، ئه‌و په‌رداخه‌ی كنێدی به مارلینی داوه، هه‌ر زوو له‌ناوبرا، وێنه‌یه‌ك بڵاوكرایه‌وه، كه پارچه قوماشێك به‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه بووه، توێكاری بۆ جه‌سته‌كه‌ی كراوه، كه كه‌مێك دوای مردنی خراوه‌ته سه‌ر پشت.
به‌گوێره‌ی توێكارییهكهی جه‌سته‌ی مارلین، مادده‌ی هێوركه‌ره‌وه له جه‌سته‌یدا هه‌بووه، له‌گه‌ڵ مادده‌ی هیدرات كلۆرال، به‌ڵام رۆسمیلهر پێیوایه ئه‌و خواردنه‌وه‌ی رۆبه‌رت به مارلینی داوه، بڕێكی زۆر ژه‌هری كوشنده‌ی تێدابووه، ره‌نگه له‌لایه‌ن ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندییه‌وه پێدرابێت.
د.ی