شێوه‌ى په‌يكه‌رێك له چياكانى كوردستان دۆزرايه‌وه
مامۆستايه‌كى زانكۆ له سه‌ردانێكی بۆ ناوچه شاخاوييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان چه‌ند وێنه‌یه‌كی سه‌رنج راكێشی گرتووه و تێبينى ديمه‌نێكى سه‌رنجڕاكێشى كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
مامۆستايه‌كى زانكۆ له سه‌ردانێكی بۆ ناوچه شاخاوييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان چه‌ند وێنه‌یه‌كی سه‌رنج راكێشی گرتووه و تێبينى ديمه‌نێكى سه‌رنجڕاكێشى كردووه.
وه‌ك له وێنه‌كاندا تێبينى ده‌كرێت، هاوشێوه‌ى په‌يكه‌رێكى گه‌وره ده‌موچاوى كه‌سێك له‌سه‌ر به‌رد هه‌ڵكۆڵراوه و به بينينى هه‌ست ده‌كرێت ئه‌و شێوه‌ى سه‌رى مرۆڤێكه و نه‌خشێنراوه.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و مامۆستايه سه‌ردانى لوتكه‌ى چياى برادۆست (چیای گۆڕه‌ز) ه، نزیكه له ئه‌شكه‌وته‌كانى به‌ستوون ( ئه‌شكه‌وته ستوون) و باتمیش و ئه‌شكه‌وته دیان و ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر.
ئه‌و جۆره هه‌ڵكۆڵين و په‌يكه‌ر تاشييه له مێژووى دێرينى مرۆڤدا هاوشێوه‌ى زۆره و به ناوبانگترين په‌يكه‌رى له‌و جۆره له چياكانى ئه‌فغانستان و په‌يكه‌رى خوداوه‌نده‌كانى بوزى بوو، كه له كۆتايى سه‌ده‌ى رابردوو له لايه‌ن بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبانه‌وه ته‌قيندرانه‌وه، هه‌رچه‌نده كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به گشتى و نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان به تايبه‌تى هه‌موو هه‌وڵێكيان خسته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و شوێنه‌واره ناوازانه‌ى مرۆڤايه‌تى بمێنن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانيان له لايه‌ن بزوتنه‌وه‌ى تاڵيبانه‌وه به هه‌ند وه‌رنه‌گيران.
تا ئێستا لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان سه‌باره‌ت به ورده‌كارى هه‌بوونى په‌يكه‌رێكى له‌و جۆره له چياى برادۆست هيچ زانيارييه‌كيان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.

