ژنێكى كورد ده‌بێته سه‌رۆكى په‌رله‌مانى هه‌رێمێكى ئه‌ڵمانيا
موحته‌رم ئاراس، ژنێكى كوردى خه‌ڵكى باكوورى كوردستانه، ئه‌و له ئه‌ڵمانيا وه‌ك ديارترين كانديد بۆ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ويلايه‌تى بادن فۆرتمبێرگ هه‌ڵبژێردرا كه دووه‌م پۆستى باڵاى ويلايهتهكهيه له دواى پۆستى سه‌رۆك وه‌زيران. هاوكات ئه‌ندامى پارتى سه‌وزه.
K24 – هه‌ولێر:
موحته‌رم ئاراس، ژنێكى كوردى خه‌ڵكى باكوورى كوردستانه، ئه‌و له ئه‌ڵمانيا وه‌ك ديارترين كانديد بۆ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ويلايه‌تى بادن فۆرتمبێرگ هه‌ڵبژێردرا كه دووه‌م پۆستى باڵاى ويلايهتهكهيه له دواى پۆستى سه‌رۆك وه‌زيران. هاوكات ئه‌ندامى پارتى سه‌وزه.
موحته‌ره‌م ئاراس، يه‌كه‌م ژنه بگاته پۆستى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان له‌و ويلايهتهدا و يه‌كه‌م ژنيشه كه له لايه‌ن پارتى سه‌وزه‌وه بۆ ئه‌و پۆسته كانديد بكرێت له يه‌كه‌م هاوبه‌ندى سياسى نێوان هه‌ريه‌ك له پارتى ديموكراتى مهسيجى و پارتى سه‌وز.
هاوكات، ئه‌و ژنه كورده يه‌كه‌م ژنى بيانى ئه‌ڵمانيايه پۆستێكى باڵاى له‌و جۆره‌ى به‌ده‌ستهێناوه.
له‌و باره‌يه‌وه موحته‌ره‌م ئاراس رايگه‌ياندووه، كانديدكردن و سه‌ركه‌وتنم بۆ ئه‌و پۆسته ئاماژه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى كه كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌ڵمانيا كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى كراوه‌يه و سياسه‌تى له‌خۆگرتنى بيانييه‌كان كه ده‌وڵه‌ت په‌يڕه‌وى ده‌كات سه‌ركه‌وتوو بووه.
ميدياى ئه‌ڵمانيا له رووماڵكردنى ئه‌و پرسه‌دا زۆرتر سه‌رنجيان له‌سه‌ر ئه‌وه چڕكردووه‌ته‌وه، كه موحته‌ره‌م پهيڕهوكارى ئاينى ئيسلامه، به‌ڵام ناوبراو خۆى له‌و بڕوايه‌دايه ئاين پرسێكى سه‌ره‌كى نييه له ژيانيدا و ئه‌وه به‌لايه‌وه گرنگه كه ئه‌و نه‌ژادى كورده و له ئه‌ڵمانيا بيانييه به‌ڵام توانيويه‌تى ئه‌و پۆسته باڵايه به‌ده‌ستبهێنێت.
موحته‌ره‌م له دانيشتنى په‌رله‌مانى نوێ‌دا له لايه‌ن پارتى سه‌وزه‌وه كانديد كرا و به ده‌نگى 96 په‌رله‌مانتار له كۆى 146 په‌رله‌مانتار سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا و 39 په‌رله‌مانتار له دژى ده‌نگيان دا و 11 په‌رله‌مانتاريش مافى ده‌نگدانيان به‌كارنه‌هێنا.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ميدياى ئه‌ڵمانيا زۆرينه‌ى ده‌نگه نه‌ياره‌كانى ئه‌و په‌رله‌مانتارانه بوون كه سه‌ر به پارتى راستڕه‌وى ميليگهرا بوون.
موحته‌ره‌م ئاراس له‌و باره‌يه‌وه گوتى: من سه‌رۆكى په‌رله‌مانم و هه‌وڵده‌ده‌م كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مان به‌و په‌ڕى هێمنى و له كه‌شێكى گونجاو‌دا به‌ڕێوه‌به‌رم و هيواداريشم هه‌موو په‌رله‌مانتارانى سه‌ر به لايه‌نه‌كان به تايبه‌تى په‌رله‌مانتارانى پارتى جێگره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا كه پارتێكى راستڕه‌وى ميليگهرايه، پابه‌ندى نه‌ريت و باوى كاروبارى په‌رله‌مانى بن و په‌يڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان له‌به‌رچاو بگرن.
موحته‌ره‌م ئاراس له چه‌ند دێرێكدا:
*له گوندێكى نزيكى بنگۆڵ له خێزانێكى جووتيارى كورد له 1966 له‌دايكبووه.
*خۆى له چه‌ندين چاوپێكه‌وتن وتويه‌تى كه له خێزانێكى ساده هاتووه‌ته دنياوه و تا نه‌گه‌يشتووه‌ته ئه‌ڵمانيا كاغه‌زى ره‌نگاوره‌نگى نه‌بينيوه و نه‌چووه‌ته باخچه‌ى ساوايان.
*خێزانه‌كه‌يان له 1978 وه‌ك په‌نابه‌ر روويان كردووه‌ته ئه‌ڵمانيا و دايك و باوكى نه‌خوێنده‌وارن و راسته‌وخۆ له قۆناغى ئاماده‌يى له ئه‌ڵمانيا ده‌ستيكردووه به خوێندن و ئاماده‌يى له شتۆتگارت، پايته‌ختى هه‌رێمى بادن فۆرتمبێرگ ته‌واو كردووه.
*دواتر زانستى ئابوورى له زانكۆى هوهنهايم خوێندووه و له 1999 تێيدا ده‌رچووه.
*وه‌ك شاره‌زا و راوێژكارى باج كاريكردووه.
*نووسينگه‌يه‌كى تايبه‌تى كردووه‌ته‌وه و 12 كارمه‌ندى هه‌بووه.
*له 1986 هاوسه‌رگيرى كردووه و دايكى دوو منداڵه.
*له 1992 رێڕه‌وى ژيانى سياسى موحته‌ره‌م ده‌ستيپێكردووه، دواى ئه‌وه‌ى بووه‌ته ئه‌ندامى پارتى سه‌وز.
*له نێوان ساڵانى 2007 تا 2011 له كاركردن به‌رده‌وام بووه و بووه‌ته سه‌رۆكى لقى پارته‌كه له شارهكهيدا.
*له بازنه‌ى هه‌ڵبژاردندا رێژه‌ى 42.4ى ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ستهێناوه، كه هيچ ئه‌ندامێكى پارته‌كه‌ى ئه‌و ئه‌نجامه‌ى به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
*له نێوان 1999 تا 2011 سه‌رۆكايه‌تى رێكخستنى پارته‌كه‌ى كردووه له شتوتگارت.
*له 2007ه‌وه سه‌رۆكايه‌تى كوتله‌ى پارته‌كه‌ى كردووه له په‌رله‌مان.