مینحه بۆ 639 زیندانی سیاسی به‌سترایه‌وه
كابینه‌ی نۆیه‌م كێشه‌ی پاره‌ی خوێندنی منداڵانی شه‌هید و ئه‌نفالكراوانی چاره‌سه‌ركرد
K24 - هه‌ولێر:
به فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مینحه‌ی زیندانیانی سیاسی بۆ 639 كه‌س به‌سترایه‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات كه كابینه‌ی نۆیه‌م گرنگی تایبه‌ت به زیندانیانی سیاسی و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ده‌دات.
عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حموود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به كوردستان24ی راگه‌یاند، رێنماییمان ده‌ركردووه كه كار له سه‌ر یاسای دۆسیه‌ی تاقانه‌كانی ئه‌نفال بكرێت، تا ئێستاش 1229 كه‌س ناوی خۆی تۆماركردووه، له‌و ژماره‌یه‌ش 639 كه‌س كه هیچ مینحه‌یه‌كیان بۆ نه‌به‌ستراوه، له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رۆژی 6/7/2021 مینحه‌یان بۆ به‌سترا، ئه‌وانه‌شی كه تێبینی و كه‌موكوڕی له دۆسیه‌كانیان هه‌یه، ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كراوه.
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیاییش 200 دۆسیه‌یه له لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه ئاماده‌كراوه و ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كراوه، چاوه‌ڕێی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانیان ته‌واو بێت، بۆ پێداچوونه‌وه به دۆسیه‌كانیش، له هه‌ولێر و سلێمانی دوو شوێن ده‌ستنیشان كراون.
به گوته‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، خواستێكی دیكه‌یان ئه‌وه‌بووه كه خانووه بێ تاپۆكانیان تاپۆ بكرێ، وه‌زاره‌تیش رایده‌گه‌یه‌نێت، پرۆسه‌ی تاپۆكردنی خانووه‌كانیان ده‌ستیپێكردووه و رێكاری پێویستیش گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وانه‌ی كه له وه‌رگرتنی زه‌وی سودمه‌ند نه‌بوونه.
به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی به كوردستان24ی راگه‌یاند، له درێژه‌ی چاكسازییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم، كاری باش كراوه له سلكی زیندانیانی سیاسی بۆ نه‌هێشتنی دوو مووچه‌یی و سێ مووچه‌یی، ئه‌وانه‌ی 10 ساڵی خویان ته‌واو كردووه، به‌شێكی تر ئاماده‌كراوه بۆ شوێن گرتنه‌وه‌ی ئه‌وان.
به گوێره‌ی یاسای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیندانیانی سیاسی، مووچه‌كانیان وه‌ك مینحه‌یه‌ك بووه و بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ بووه، نزیكه‌ی 7 ساڵیشه ئه‌و ماوه‌یه ته‌واو بووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری شه‌هیدان كاره‌كان به‌سستی ده‌ڕوات ئه‌مه‌ش له بهڕێوهبهراتیهك بۆ بهرێوهبهراتییهكی دیكه جیاوازه، گوتیشی: "له دهۆك كه خۆی له لیژنه‌كه‌یه كاره‌كانی هه‌ردوو پارێزگای دهوك و هه‌ولێر به‌باشی ده‌ڕوا، به‌ڵام به‌پێی قسه‌كانی براده‌رانی لیژنه‌ی سلێمانی بێت، كاره‌كانی پارێزگای سلێمانی به‌سستی ده‌ڕوا".
له كۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه له هه‌وڵدان به‌زووترین كات كاره‌كانی لیژنه‌كه‌یان بگه‌یه‌ننه كۆتایی و ئه‌نجامێكی باشی هه‌بێت.
له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كێشه‌ی خه‌رجكردنی پاره‌ی خوێندنی كچ و كوڕانی شه‌هید چاره‌سه‌ر كراوه كه چه‌ند ساڵێكه خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه كێشه‌ی هه‌بووه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش بڕی 19 ملیار دینار له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه ته‌رخان كراوه.
أ. س