له شنگال ته‌رمی ژن و پیاوێك دۆزرایه‌وه
K24 – شنگال:
دوای رۆژێك له ونبوونیان، ته‌رمی ژن و پیاوێك له سنووری ناحیه‌ی سنوونێی سه‌ر به شنگال دۆزرایه‌وه.
په‌یامنێری كوردستان24، له شنگال رایگه‌یاند، ئه‌و دوو گه‌نجه، دوێنێ له ناحیه‌ی سنوونێ ون بوون و ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كانیان له نزیك كۆمه‌ڵگه‌ی "دهۆلا"ی سه‌ر به ناحیه‌ی سنوونێ دۆزرایه‌وه.
گوتیشی: هه‌ردوو گه‌نجه‌كه به چه‌ك كوژراوون و شوێنه‌واری فیشه‌ك به جه‌سته‌یانه‌وه دیاره.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی ناحیه‌ی سنوونێ بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، تا ئێستا هۆكاری كوشتنی ئه‌و ژن و پیاوه نه‌زانراوه و هیچ كه‌سێكیش به گومان یاخود به تۆمه‌تی تێوه‌گلان له‌و تاوانه ده‌ستگیر نه‌كراوه.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: ئه‌گه‌ر هه‌یه‌تاوانێكی تیرۆریستی بێت و له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین تاوانی له‌و جۆره له سنووره‌كه تۆمار كراوون.
ئه‌و ئافره‌ته‌ی كوژراوه ناوی "ساندرا خه‌لیل"ه و خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگه‌ی "گوهبه‌ل" بووه و له‌دایكبووی ساڵی(2000)و كوڕه‌كه‌ش ناوی "درێد خالید"ه و له‌دایكبووی ساڵی (1993ی كۆمه‌ڵگه‌ی "خانسۆر"ـه.
باوكی ساندرا له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، رایگه‌یاند، خێزانه‌كه‌یان په‌ژاره دایگرتووه و داواكارن به زووترین كات بكوژی كچه‌كه‌ی ده‌ستگیر بكرێت.