بارسێلۆنا له یۆرۆ زۆرترین سوودی له دێمبلی و برایسوه‌یت بینیوه

یۆرۆ بۆ یاریزانانی بارسێلۆنا كۆتایی هات ئه‌و دوو هه‌ڵبژارده‌یه‌ی گه‌یشتنه یاریی كۆتایی هیچ یاریزانێكی بارسێلۆنایان نییه و به‌وه‌ش سه‌رجه‌م یاریزانانی بلاوگرانا ماڵئاواییان كرد، به‌ڵام بارسێلۆنا قازانجێكی زۆری له یۆرۆی 2020 كرد.
به‌پێی یاسای فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا هه‌ر یاریزانێك به‌شداریی له یۆرۆ بكات ئه‌وا له به‌رامبه‌ر به‌سه‌ربردنی هه‌ر رۆژێك له‌گه‌ڵ هه‌لبژارده‌كه‌ی 9 هه‌زار یۆرۆ قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه، به‌واتای چوارده رۆژ پێش یۆرۆ و تا ماڵئاواییكردنی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان.
بارسێلۆنا به‌هۆی به‌شداریكردنی جۆردی ئالبا، ئانتوان گریزمان، سێرجیۆ بۆسكێتس، عوسمان دێمبلی، فڕانكی دی یۆنگ و كلێمێنت لینگلێنت رۆژانه بۆ هه‌ر یه‌كێكیان 9 هه‌زار یۆرۆ چووه‌ته سه‌ر هه‌ژماری بانكییه‌كه‌ی یانه‌كه.
مێمفێس دیپای و ئیریك گارسیا كه ئه‌م هاوینه په‌یوه‌ندیان به بارسێلۆناوه كرد بۆ هه‌ر رۆژێك 3 هه‌زار یۆرۆ ده‌درێت به بارسێلۆنا له به‌رامبه‌ردا پێدری كه وه‌رزی رابردوو یاریی بۆ یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه كرد رۆژانه 6 هه‌زار یۆرۆ به‌هۆی به‌شداریكردنی له‌گه‌ڵ هه‌لبژارده‌ی ئیسپانیا ده‌درێت به بارسێلۆنا.
مارتین بیرایسوه‌یت بۆ هه‌ر رۆژێك حه‌وت هه‌زار و پێنج سه‌د یۆرۆ ده‌خاته سه‌ر هه‌ژماری بانكی بارسێلۆنا كه بیرایسوه‌یت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارك گه‌یشته یاریی پێشكۆتایی یۆرۆی 2020.
بارسێلۆنا به‌هۆی پێكانی عوسمان دێمبلی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نسا قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه كه به‌پێی یاسای یۆفا هه‌ر یاریزانێك زیاتر له 28 رۆژ به‌هۆی پاڵه‌وانییه‌تی یۆرۆ تووشی پێكان ببێت، رۆژانه بیست هه‌زار و پێنج سه‌د یۆرۆ قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه، دێمبێلێش بۆ ماوه‌ی چوار مانگ له بارسێلۆنا داده‌بڕێت به‌هۆی ئه‌وه‌ش یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه تا گه‌ڕانه‌وه‌ی یاریزانه فڕه‌نسییه‌كه دوو ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار یۆرۆی پێده‌درێت.