کابینەی نۆیەم گرنگییەکی زیاتری بە ئەلیکترۆنیکردنی دامودەزگاکانی حکومەت داوە
"حکومەت نزیکەی 400 پڕۆژەی خزمەتگوزاری هەیە"
K24- هه‌ولێر:
بە گوێرەی داتاکانی فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و زانیاریی ئەنجومەنی وەزیران، حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی 400 پڕۆژەی خزمەتگوزاری هەیە، کە دەتوانێت پێشکەشی هاووڵاتییانی بکات، ئامانجی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە، سەرجەم پڕۆژەکان لە رێگه‌ی سیستەمی دیجیتاڵییەوە پێشکەش بکات. بۆ ئەم بابەتەش کابینەی نۆیەم هەنگاوی گەورەی ناوە.
لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگییەکی زیاتر بە دیجیتال سیستەم یان ئەلیکترۆنیکردنی دامودەزگاکانی حکومەت دراوە، وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی دارایی، دیارترین ئەو دوو وەزارەتەن، کە بەشێك لە کارەکانیان کراوەتە سیستەم و پڕۆسەکەش بەردەوامە.
هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و زانیاری ئەنجومەنی وەزیران گوتی: "له ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌دا چه‌ندین پڕۆژه‌مان پێشكه‌شكردووه، یه‌كێك له‌و پڕۆژانه داتا سه‌نته‌ری حكومه‌ته، كه له‌وێوه خزمه‌تگوزاری به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی پێشه‌كه‌ش به هاووڵاتیان ده‌كرێت، پڕۆژه‌یه‌كی دیكه خۆناساندنی هاووڵاتیانه به سیسته‌مه‌كه، له‌گه‌ڵ ژمێریاری و میلاكاتی ئهلیكترۆتی ".
بەپێی داتاکانی فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و زانیاریی ئەنجومەنی وەزیران، حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی 400 پڕۆژەی خزمەتگوزاری هەیە، کە دەتوانێت پێشکەشی هاووڵاتیانی بکات، ئامانجی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە، سەرجەم پڕۆژەکان لە رێگه‌ی سیستەمی دیجیتاڵییەوە پێشکەش بکات.
ئازاد ئیسماعیل، پسپۆڕی سیسته‌می دیجیتاڵی گوتی: "یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین ئامانجه‌كانی به دیجیتاڵكردنی حكومه‌ت، دروستكردنی شه‌فافیه‌ته و خێرا راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیانه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش متمانه لای هاووڵاتیان دروست ده‌كات".
هاووڵاتییان بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان لە فەرمانگاکان، پێویستیان بە سەردانی چەندین ژوور هەیە، هەروەها دۆسیەکانیان دەخرێنە سەر یەک و هەڵدەگیرێن، بەڵام ئامانجی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆتاییهێنانە بەو رۆتینه و ئیدی هاووڵاتیان بتوانن لە رێگه‌ی سیستەمی دیجیتالی و بەستنەوەی دامودەزگاکانی حکومەت بەیەکەوە، دۆسیەکانیان بپارێزرێت.
د.ی