گۆڕی چەکەکان لە عێراق هەڵدەدرێتەوە
به هه‌زاران پارچه چه‌كى (قووڕس و سووك)ى سه‌رده‌مى رژێمى سه‌دام حوسێن ئاماده‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ى دووباره به‌كار بهێنرێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق رایگه‌یاند، میلیشیاكانى عێراقى ده‌ستیانكردووه به كۆكردنه‌وه‌ى چه‌كه له‌ناوچووه‌كانی سەردەمی ىسهدام حوسێنی رژێمى پێشوو، كه ناویان ناوه( گۆڕى چه‌كه‌كان)، تێیدا هه‌زاران پارچه چه‌كى سه‌رده‌مى رژێمى به‌عس له‌و شوێنانه كۆكراونه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئێستاى عێراقه‌وه پاسه‌وانى لێده‌كرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه راشیگه‌یاند، زۆربه‌ى زۆری ئه‌و چه‌كانه ده‌كه‌ونه پارێزگاى به‌سڕه و ناوچه‌ى (تاجى) له باكوورى به‌غدا، پێكهاتوون له جۆره‌ها چه‌كى قووڕس و سووكى (رووسی، یۆگسلافى و چینى)، كاتى خۆی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى رێگه به‌و میلیشیایانه درا، ئه‌و چه‌كانه زیندوو بكه‌نه‌وه، دووباره به‌كاری بهێننه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، له ساڵى 2003، كاتی كه‌وتنى رژێمى سه‌دام حوسێن، بە هه‌زاران ده‌بابه و مووشه‌ك و ماشێنى گواستنه‌وه‌ى سه‌رباز، كه دروستكراوى (چین، یۆگسلافیا و رووسیا)، گوازرانه‌وه به‌سڕه و باكووری به‌غدا، به (گۆڕستانى چه‌كه‌كان) ده‌ناسرێن، له‌لایه‌ن سوپاى ئه‌مه‌ریكا و حكومه‌تى عێراقییه‌وه، تا ئه‌مڕۆ پاسه‌وانیان لێده‌كرێت، له ئێستاشدا بڕیاریانداوه كه دووباره رێكیان بخه‌نه‌وه و به‌كاریان بهێننه‌وه.
سەرچاوە: العربي
ک.ب