لە یادى 4 ساڵه‌ى ئازادكردنى مووسڵ وەزیری بەرگری عێراق دەستخۆشی لە هێزی پێشمەرگە دەکات
"له‌و بۆنه‌یه‌دا ده‌ستخۆشى له ته‌واوى ئه‌و هێزانه ده‌كه‌م كه رۆڵى گرنگیان هه‌بوو له ئازاد كردنى شارى مووسڵ به پاڵپشتى سوپاى هاوپه‌یمانى نێو ده‌وڵه‌تى و ته‌واوى وڵاتانی دۆست"
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق، له ماڵپه‌ڕى فه‌رمی خۆی، بۆ یادى 4 ساڵه‌ى ئازادكردنى شاری مووسڵ، به‌یاننامه‌یه‌كى جومعە عناد سەعدوون، وه‌زیری به‌رگری عێراقى بڵاوكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاند، به‌ر له 4 ساڵ، هێزه‌كانمان، شارى مووسڵ‌یان له چنگى تاریكى و تیرۆر ده‌رهێنا.
له به‌یاننامه‌كه‌ى وه‌زیری به‌رگری عێراقدا، هاتووه، ئازاد كردنى مووسڵ، له‌سه‌ر ده‌ستى هێزى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق و ده‌زگاى دژه تیرۆرى عێراقى و حه‌شدى شه‌عبی، له ژێر چنگى تیرۆریستانى داعش دەرهێنرا، دواى ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى 3 ساڵ، داعش ئه‌و شاره‌ى داگیر كرد.
وه‌زیری به‌رگری روونیشیكرده‌وه، له‌و بۆنه‌یه‌دا، ده‌ستخۆشى له ته‌واوى ئه‌و هێزانه ده‌كه‌م، كه رۆڵى گرنگیان هه‌بوو له ئازاد كردنى شارى مووسڵ، به پاڵپشتى سوپاى هاوپه‌یمانى نێو ده‌وڵه‌تى و ته‌واوى وڵاتانی دۆست.
جه‌ختیشیكرده‌وه، له‌م یاده‌دا، قوربانیان و شه‌هیدانى ئازاد كردنى مووسڵ، له یاده‌وه‌ریمان ده‌مێننه‌وه، كه رۆحى خۆیان پێشكه‌شى ئازادى و سه‌ربه‌خۆیی گه‌له‌كه‌یان كرد، سوپاس و پێ‌زانین بۆ ئه‌و قاره‌مانانه‌ى كه برینداربوون، ئه‌وان له پێناو چه‌سپاندنى ئازادى و دادپه‌روه‌رى له مووسڵ، ویستیان خۆیان به‌خت بكه‌ن، نزا ده‌كه‌ین به زووترین كات چاك ببنه‌وه.
سەرچاوە: ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگری عێراق
ک.ب