"كابینه‌ی نۆیه‌م به‌ ته‌واوكردنی دوایین قۆناغی شەقامی 120 مەتری هەولێر كێشه‌ی جه‌نجاڵی كه‌مكرده‌وه‌"

شەقامەکە لە 40 بەرزە پرد و ژێر پرد پێکدێت و گوژمەی تەواوی پرۆژەکەش 402 ملیۆن دۆلار بوو

كابینه‌ی نۆیه‌م دوایین قۆناغی شه‌قامی 120 مه‌تری هه‌ولێری ته‌واو كرد
كابینه‌ی نۆیه‌م دوایین قۆناغی شه‌قامی 120 مه‌تری هه‌ولێری ته‌واو كرد

K24 - هه‌ولێر:

شەقامی 120 مەتری هەولێر، یەكێك لە پڕۆژە هەرە ستراتیژییەکانی رێگاوبانە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق کە کاریگەری گەورەی بەسەر ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستانەوە هەیە، لە کابینەی نۆیەمدا، دوایین قۆناغی شەقامەکە کە رێگای نێوان هەولێر – کەرکووك هەروەها هەولێر - مووسڵ بوو تەواوکرا. شەقامەکە لە 40 بەرزە پرد و ژێر پرد پێکدێت و گوژمەی تەواوی پڕۆژەکەش 402 ملیۆن دۆلار بوو.

یەكێك لە پڕۆژە هەرە ستراتیژییەکانە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، شەقامی 120 مەتری هەولێرە، کە کاریگەری گەورەی بەسەر ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستانەوە هەیە، لە کابینەی نۆیەمدا، دوایین قۆناغی شەقامەکە کە رێگه‌ی نێوان هەولێر – کەرکووک ، هەولێر - موسڵ بوو تەواوکرا. کاتێکی زۆری بۆ شوفێران گەڕاندوەتەوە. شوفێران بەهۆی تایبەتمەندی شەقامەکەوە داوا لەیەکتر دەکەن پابەندی رێنماییەکانی هاتووچۆ بن.

شوفێرێك بۆ كوردستان24 گوتی: "شه‌قامی 120 مه‌تر جه‌نجاڵییه‌كی زۆری له‌ ناو شاری هه‌ولێری كه‌مكردووه‌ته‌وه‌، ئاسانكاری زۆر بۆ كردووم، به‌ڵام داواكارم شوفێران خێراییه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه‌ و پێشبڕكێ نه‌كه‌ن".

شەقامی بازنەیی 120 مەتری هەولێر، تەواوی رێگه‌ سەرەكییەكان و ناو شاری هەولێر بەیەكەوە دەبەستێتەوە و درێژیەكەی نزیكەی 37.5 كیلۆمەترە.

پێکدێت لە رێگه‌ی هەولێر - شەقڵاوە تا هەولێر- موسل، هەولێر - شەقلاوە تا هەولێر - کۆیە، هەولێر - کۆیە تا هەولێر – که‌رکووک، هەولێر - کەرکووک تا هەولێر- موسڵ. شەقامە سەرەکییەکە بۆ هەر ئاراستەیەک 3 رێڕەوە، دوو شەقامی خزمه‌تگوزاریش لە دەستی راست و چەپی رێگه‌ سەرەکییەکە هەیە.

نزار تەمەر، بەڕێوەبەری پلاندانانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوتی: "كابینه‌ی نۆیه‌م كه‌ شه‌قامی 120 مه‌تری ته‌واو كرد، سوودێكی زۆری به‌خه‌ڵك گه‌یاندووه‌، رێگه‌ی دووری بۆ هاووڵاتیان كه‌مكرده‌وه‌، شه‌قامه‌كه‌ به‌ رێگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر به‌ستراوه‌ته‌وه‌".

له‌ 17ی كانوونی یەكەمی 2019، بەئامادەبوونی "مەسرور بارزانی"، سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوایین قۆناغی شەقامی بازنەیی 120 مەتری هەولێر کرایەوە، کە پێکهاتبوو لە رێگه‌ی نێوان هەولێر – کەرکوک -  تا هەولێر -  موسڵ. شەقامەکە لە 40 بەرزە پرد و ژێر پرد پێکدێت و گوژمەی تەواوی پرۆژەکەش 402 ملیۆن دۆلارە.

د.ی