باشترین پێكهاته‌ی فه‌رمی یۆرۆی 2020 بڵاوكرایه‌وه‌

دوای کۆتایی هاتنی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020، فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا پێکهاتەی باشترین یاریزانەکانی پاڵەوانتیەکە بڵاوکردەوە و هەردوو هەڵبژاردەی ئیتاڵیای پاڵەوان و ئینگڵتەرای خاوەنی پلەی دووەم، پشکی شێریان بەرکەوتووە.

هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دوای بەدەست هێنانی ناسناوی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، سێ یاریزانی لە پێکهاتەی باشترینەکانی پاڵەوانتیەکە، ئەوانیش هەر یەکە لە دۆنارۆمای گۆڵپارێز، کیلینی بەرگریکار و فێدێریکۆی کیێزای هێرشبەرن.

لە‌ هەڵبژاردەی ئینگڵاندیش کە پلەی دووەمی جامی نەتەوەکانی ئەوروپایان بەدەست هێنا، 3 یاریزان لە پێکهاتەکەدا هەن، ئەوانیش هاری مەگوایەر و لوک شاو لە هێلی بەرگری و هەروەها رەحیم ستێرلینگی هێرشبەر کە توانی سێ گۆڵ بۆ هەڵبژاردەکەی بکات.

هەڵبژاردەی دانیمارکیش کە توانی بگاتە قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانتیەکە، دوو یاریزانی لە پێکهاتەی باشترینەکاندا هەن، ئەوانیش یاکیم مایهیل بەرگریکاری باڵی راست و هەروەها دۆلبێرگی هێرشبەرە کە ئەویش توانی سێ گۆڵ بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بکات.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ کە بە تۆمار کردنی پێنج گۆڵ توانی ناسناوی پاڵەوانتیەکە بەدەست بێنێت، یەکێکی دیکە لەو یاریزانانەیە کە ناوی لە پێکهاتەکەدا هەیە، هەروەها پۆل پۆگبا ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی فەرەنساش کە هەڵبژاردەکەی هەر لە قۆناخی شازدە ماڵئاوایی کرد، ناوی لە پێکهاتە باشترینەکانی یوێفادا هەیە و دوایین یاریزانیش گرانیت شاکا ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی سویسڕایە کە ئەویش ناوی لە پێکهاتەکەدایە.

Fly Erbil Advertisment