پێرێز هاته‌ده‌نگ، نكۆڵی ناكات كه قسه‌ی به رائول و كاسیاس گوتووه

یانه‌ی ریال مه‌درید به خێرایی وه‌ڵامی ئه‌و تۆماره ده‌نگییه‌ی دایه‌وه كه ئێستا میدیاكانی جیهانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه كه تێیدا فلۆرێنتینیۆ پێرێز سه‌رۆكی ریال مه‌درید هێرش ده‌كاته سه‌ر كاسیاس و رائول گۆنزالێز و به دوو كه‌سی فێڵباز و خراپ وه‌سفیان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، پێگه‌ی ئیلكۆنفیدینكیاڵی ئیسپانیا تۆمارێكی ده‌نگی فلۆرێنتینیۆ پێرێزی هی سه‌رده‌می ساڵی 2006ـی بڵاو كرده‌وه كه تێیدا پێرێز زۆر به‌خراپی وه‌سفی كاسیاس و رائول ده‌كات و به‌شانوباڵی رۆناڵدۆی به‌رازیلی، زێدان و بێكهام دا هه‌ڵده‌دات.
فلۆرێنتینیۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید له تۆماره دهنگییهكهیدا ده‌ڵێت: ئیكه‌ر كاسیاس كه‌سێكی نه‌زان و فه‌قیرحاڵه، ناتوانین پشتی پێ ببه‌ستین وه‌كو بووكه‌شووشه وایه، ئه‌و به‌كه‌ڵكی ریال مه‌درید نایه‌ت.
پێرێز به‌وه‌ش ناوه‌ستێت قسه به سارا كاربۆنیرۆی خێزانی كاسیاسیش ده‌ڵێت و تێیدا باسی ئه‌وه ده‌كات كه هه‌رگیز نابێت متمانه به‌و ژنه بكرێت، ده‌شڵێت: ئه‌و كه‌سێكی په‌سه‌ند نییه، خۆی به باشترین پێشكه‌شكار و سینه‌ماكاری جیهان ده‌زانێت.
پێرێز له به‌شێكی دیكه‌دا ده‌ڵێت: به‌ڵام بێكهام كه‌سێكی زیره‌كه، ساڵانه 30 ملیۆن یۆرۆ به‌ده‌ست دێنێت، زێدانیش نزیكه‌ی 25 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستكه‌وتی ساڵانیهتی، رۆناڵدۆی دیارده‌ش به هه‌مان شێوه زیره‌ك، به‌ڵام چی له رائول بكه‌م، كه یاریزانێكی خراپه، ته‌نانه‌ت درێسهكانیشی كه‌س نایكڕێت و بۆ ریكلامیش ده‌ست نادات، بۆیه شایسته‌ی ئه‌وه نییه له ریال مه‌درید یاری بكات.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م تۆمار ده‌نگییانه، ریال مه‌درید به‌خێرایی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و نووسیویه‌تی: ئه‌و قسانه‌ی كه له تۆماره ده‌نگییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئه‌وه له لایه‌ن ئا‌نتۆنیۆ ئابیلانهوه دزراون و به نهێنی تۆمار كراون، ئه‌و قسانه‌ش بۆچوونی ته‌نیا تاكهكهسێكه و له كاتی مشتوومڕ و كۆبوونه‌وه‌دا گوتراون، بڵاوكرنه‌وه‌ی ئه‌و تۆماره ده‌نگییانه له‌وكاته‌دا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌رێژی و پلانه به‌كار دێت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو بۆ سه‌ر فلۆرێنتینیۆ پێرێز چونكه سووپه‌رلیگی دروست كردووه و ئه‌م بابه‌ته‌ش راده‌ستی پارێزه‌ره‌كان كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت.