پلەی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە
پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێم ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە بەرزترین پلەی گەرمی 44 پلەی سیلیزی دەبێت و لە کەرکووک دەگاتە 46 پلە.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ و رۆژانی رابردوو چەند پلەیەک دادەبەزێت.