په‌لامارێكی خۆكوژیی داعش تێكشكێنرا
K24 - هه‌ولێر:
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ په‌لامارێكی داعش، له چیای قه‌ره‌چووغ تێكشكێنرا و له سێ چه‌كداری داعش له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه كوژران و لاشهكانییان كه‌وتووه‌ته ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
سیروانی بارزانی، به‌رپرسی میحوه‌ری گوێڕ و مه‌خمووری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، تایبه‌ت به كوردستان24ی راگه‌یاند، په‌لاماره‌كه له كاتژمێر 2:45 خووله‌كی دوای نێوه‌ڕۆ بووه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، خوژهكان دزه‌یان كردبووه نزیك سهنگرهكانی پێشمه‌رگه، به‌ڵام په‌لاماره‌كه تێكشكێندراوه و به‌ر له خۆتاقاندنهوهیان، له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه كوژراون و پێشمه‌رگه‌یه‌كیش برینداره.