كریستیانۆ بڕیاری دا لهسهر رێگهی مێسی بڕوات

کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئهستێرهی پورتوگالی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەسەر رێگەی مێسی دەڕوات و لەوانەیە مووچەکەی کەم بکاتەوە،
بەپێی رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵیا خۆرخێ مێندێزی بەڕێوەبەری کارەکانی رۆناڵدۆ دەستی بەکار کردووە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی کریستیانۆ و مانەوە لەگەڵ خانمەپیرەکە.
سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە یوڤێنتۆس بە هەستاریەوە لەگەڵ ئەم دۆخە هەڵسوکەوت دەکات، چونکە مووچەی کریس کاریگەری لەسەر بودجەی یوڤێنتۆس دەبێت.
لاگازێتا هێمای بۆ ئەوەش کردووە رۆناڵدۆ بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەتوانێت مووچەکەی هاوشێوەی مێسی لە سەدا پەنجا کەم بکاتەوە لە کاتێکدا ئەم یاریزانە پۆرتوگالیە دەیەوێت بۆ گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکە نوێ بکاتەوە.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هاوینی 2018 له یانهی ریال مهدریدهوه به بههای 100 ملیۆن یۆرۆ پهیوهندی به یانهی یوڤێنتۆس كرد، لهگهڵ ئهو یانهیه له كۆی 133 یاری 101 گۆڵ و 22 ئاسیستی كرد.