یاسین كه‌ریم سكاڵا له‌سه‌ر یانه‌ی مینا تۆمار ده‌كات

یاسین كه‌ریم ئه‌م وه‌رزه‌ 12 كلین شیتی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مینا تۆمار كردووه‌ و به‌ ته‌واوه‌تی سه‌رنجی میدیاكانی عه‌ره‌بی عێراقی راكێشاوه‌، به‌جۆرێك تاكه‌ گۆڵپارێزه‌ له‌ خوله‌كه‌ 10 جار ناوی له‌ باشترین پێكهاته‌ی هه‌فته‌ی خولی نایابی عێراق هه‌بووه‌‌

یاسین كه‌ریم گۆڵپارێزی كوردی یانه‌ی مینا

یاسین كه‌ریم گۆڵپارێزی كوردی یانه‌ی مینا به‌ كوردستان24ـی راگه‌یاند كه‌ به‌هۆی پێنه‌دانی شایسته‌ داراییه‌كانی سكاڵای له‌سه‌ر یانه‌كه‌ی شاری به‌سرا تۆمار كردووه‌.

یاسین كه‌ریم گۆڵپارێزی یانه‌ی مینا له‌ لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ئاشكرای كرد كه‌ 4 مانگه‌ یانه‌كه‌ی مووچه‌ی پێنه‌داوه‌ و له‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه‌ له‌ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق سكاڵای تۆمار كردووه‌.

یاسین كه‌ریم كه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ 12 كلین شیتی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مینا تۆمار كردووه‌ و به‌ ته‌واوه‌تی سه‌رنجی میدیاكانی عه‌ره‌بی عێراقی راكێشاوه‌، به‌جۆرێك تاكه‌ گۆڵپارێزه‌ له‌ خوله‌كه‌ 10 جار ناوی له‌ باشترین پێكهاته‌ی هه‌فته‌ی خولی نایابی عێراق هه‌بووه‌‌.

یاسین كه‌ریم له‌ دوایین 3 هه‌فته‌دا ناوی له‌ پێكهاته‌ی باشترینی خوله‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ باره‌ی چاره‌نووسی خۆی به‌ كوردستان24ـی راگه‌یاند كه‌ چه‌ندان یانه‌ په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردووه‌، ده‌شڵێت: ئێستا له‌ پشوودام، بیرم له‌ هیچ یانه‌یه‌ك نه‌كردووه‌ته‌وه‌ و ئه‌و قسانه‌ش دوورن له‌ راستی كه‌ من له‌ یانه‌ی نه‌ورۆز و هیچ یانه‌یه‌كی دیكه‌ نزیك بم.

یاسین كه‌ریم، گۆڵپارێزی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌، له‌ ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه‌ بۆ ماوه‌ی 7 یاری به‌هۆی پێكانه‌وه‌ له‌ یانه‌كه‌ی دابڕا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ چاكبوونه‌وه‌ی له‌ پێكانه‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه‌ یاریكردن و یانه‌ی مینای له‌ پله‌كانی 17ـی خواره‌وه‌ی ریزبه‌ندی بۆ پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی سه‌رخست، له‌ كۆی 29 یاریی ئه‌م وه‌رزه‌ 12 كلین شیتی كردووه‌.

یاسین كه‌ریم پێشتر له‌ خولی نایابی عێراق یاریی بۆ یانه‌ی سلێمانی كردووه‌ و له‌ خولی نایابی كوردستانیش بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز به‌رگری له‌ درێسی یانه‌ی نه‌ورۆز كردووه‌، دواتر چووه‌ یانه‌ی مینا و له‌و یانه‌یه‌ نور سه‌بڕی گۆڵپارێزی دیاریی عێراقی بووه‌ یه‌ده‌گی ئه‌و گۆڵپارێزه‌ كورده‌.

یاسین كه‌ریم گۆڵپارێزی كوردی یانه‌ی مینا له‌گه‌ڵ نوری سه‌بڕی له‌ یانه‌ی مینا