سه‌رۆكى شاره‌وانى پاریس ستایشی رۆڵى سه‌رۆك بارزانى ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئان هیدالگۆ، سه‌رۆكى شاره‌وانى پاریس، ستایشی رۆڵی سه‌رۆك بارزانی كرد، له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و سه‌ركه‌وتنی جیهان به‌سه‌ر داعشدا و رایگه‌یاند، فه‌ره‌نسا به چاوى رێزه‌وه ده‌ڕوانێته هێزى پێشمه‌رگه كه به رێبه‌رایه‌تى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى له شه‌ڕى تیرۆرستانى داعش رۆڵێكى به‌رچاوى له تێكشكاندنى داعش گێڕا.
ئه‌مڕۆ له په‌راوێزى (41)مین کۆنگرەی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی پارێزگار و سەرۆک شارەوانییەکانی فرانکۆفۆنی كه به‌به‌شدارى (300) پارێزگار و سەرۆک شارەوانییەکانی شارەکانی جیهان لە شاری کیگەلی پایتەختی رواندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ ئان هیدالگۆ، سه‌رۆكى شاره‌وانى پاریس كۆبوه‌وه.
له‌دیداره‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌باره‌ى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوولا كرا بۆ به‌كرداریكردنی یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی ده‌سته خوشكى (sister city) نێوان هه‌ولێر و پاریس، پاشان سه‌رۆكى شاره‌وانى پاریس، ستایش و پێزانینى وڵاته‌كه‌ى بۆ رۆڵى سه‌رۆك بارزانى له تێكشكاندنى تیرۆرستانى داعش دووپات كرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، كه فه‌ره‌نسا به چاوى رێزه‌وه ده‌ڕوانێته هێزى پێشمه‌رگه كه به رێبه‌رایه‌تى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى له شه‌ڕى تیرۆرستانى داعش رۆڵێكى به‌رچاوى له تێكشكاندنى داعش گێڕا و لە پێناو مرۆڤایەتی توانیتان له‌جیاتى هه‌موو جیهان شەڕی تیرۆرستان بكه‌ن، ئێمهههرگیز ئه‌وه له یاد ناكه‌ین.
له به‌رامبه‌ردا پارێزگارى هه‌ولێر، سڵاوى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستانى پێڕاگه‌یاند و سوپاسى هه‌ڵوێست و رۆڵى مێژوویى فه‌ره‌نسای كرد له پشتگیری‌کردن و هاوكاریی به‌رده‌وامی بۆ گه‌لى کوردستان له كاته سه‌خته‌كاندا، به تایبه‌تى له‌شه‌ڕى داعش.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، پارێزگارى هه‌ولێر، به‌فه‌رمى بانگهێشتى سه‌رۆکى شاره‌وانى پاریسى کرد بۆ سه‌ردانیكردنى هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌ریمى كوردستان.