پیاوێك ئۆتۆمبێلێكی فریاكه‌وتنی دزی
ئۆتۆمبێله‌كه‌ش نه‌خۆشی تێدابووه
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی هیوستن له ویلایه‌تی ته‌كساسی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، پیاوێكی چه‌كدار ئۆتۆمبێلێكی فریاكه‌وتنی دزی، له‌كاتێكدا له‌دواوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌دا نه‌خۆشێك و كارمه‌ندانی فریاكه‌وتنی تێدابووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هیوستن له چه‌ند تویتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، چه‌كدارێك تۆمه‌تباركراوه به‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی فریاكه‌وتنی له‌سه‌ر رێگا لاداوه و دوای ئه‌وه‌ش شوفێر و كارمه‌ندێكی فریاكه‌وتنی به هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌ك ناچاركردووه له ئۆتۆمبێله‌كه بێنه خواره‌وه و له‌لایه‌كی رێگا جێیهێشتوون.
پۆلیسی هیوستن ئاماژه‌ی به‌وه كرد، تۆمه‌تباره‌كه هه‌رچه‌نده ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بردووه، به‌ڵام نه‌یزانیوه له دواوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه نه‌خۆشێك و كارمه‌ندانی فریاكه‌وتنی تێدایه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌هۆی به‌كارهێنانی دیاریكردنی شوێن (GPS)ی له ناو ئۆتۆمبێله‌كه، توانراوه چه‌كداره‌كه ده‌ستگیر بكرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ رووداوێكی دیكه رووبدات و تۆمه‌تباره‌كه‌ش رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه.
Southwest and Southeast officers just recovered a stolen HFD Ambulance at Southwest Freeway and Weslayan. HFD was transporting a patient to the hospital when a car ran the ambulance off the road and took the ambulance at gunpoint. One firefighter was left on the side of the road. pic.twitter.com/Ip5DRcjP5q
— Houston Police (@houstonpolice) July 23, 2021
د.ی