وه‌زیری نه‌وتی عێراق: باشترین هه‌ماهه‌نگی له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و غاز له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه
سه‌ره‌تایه‌كی زۆر باشی هه‌ماهه‌نگیی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هەیە هیوادارین ئه‌و په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌ی هه‌یه به‌رده‌وام بێت

K24 - هه‌ولێر
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت، له باره‌ی پرسی داهاتی نه‌وت و غاز باشترین، هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه.
وه‌زیری نه‌وتی عێراقی، له گفتوگۆیه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "الحرة"، روونیکردەوە، په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی عێراقی باشە، راسته ناكۆكییه‌كی مێژوویی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه به‌هۆی ئه‌و واقیعه هه‌بووه، به‌ڵام ئێستا ره‌وشه‌كه گۆڕاوه و باشترین هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی هه‌یه.
جەختیکردەوە، داتا و زانیارییەکان لە نێوان هەولێر و بەغدا، ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت و گوتی: "ئێستا سه‌ره‌تایه‌كی زۆر باشی هه‌ماهه‌نگییه، هیوادارین ئه‌و په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌ی ئێستا هه‌یه به‌رده‌وام بێت و كاتی نه‌بێت.
رایگەیاند، له كاره سه‌ره‌كییه‌كانى حكومه‌تى عێراقى، وه‌به‌رهێنانه له بواری گازدا، بۆ دابینكردنى پێویستییه‌كانى نێوخۆیی وڵات، دواتر گاز ده‌نێردرێته ده‌ره‌وه.
ره‌تیكرده‌وه، كه هیچ ده‌ستێوه‌ردانێكى چین هه‌بێت، له كاروبارى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق.
ئاماژه‌شیپێكرد، عێراق ئاره‌زوو ده‌كات، عێراق له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانى به‌رنامه‌ى وزه‌ى جیهانى، هاوتا بێت، حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا و عێراق، له‌سه‌ر ئه‌م بواره‌دا، هه‌ماهه‌نگی و كاری به‌رده‌وام ده‌كه‌ن.
وه‌زیری نه‌وتى عێراق، راشیگه‌یاند، عێراق به‌ره‌و به‌ده‌ستهێنانى وه‌زی خۆره، ده‌چێت، بۆ ئه‌مه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كۆمپانیاى ئه‌و بواره، كراوه، به پێى بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، ئه‌و وڵاته پێویستى به (7.5) گیگاوات، له وزه‌ى خۆر هه‌یه، حكومه‌تى عێراق پلانێكى داناوه كه ئه‌م بڕه بگەینێتە(12) گێگاوات.
وه‌زیری نه‌وت ئاشكرایكرد، ئه‌م هه‌نگاوه‌ى عێراق، بۆ راگرتنى سووته‌مه‌نى كاربۆنییه، عێراق ئاره‌زوو ده‌كات، وه‌ك وڵاتانى جیهان، ژینگه بپارێزێت، ئه‌م پلانه‌ش له پارێزگاى كه‌ربه‌لا، ده‌ستپێده‌كات.
ده‌رباره‌ى هه‌نارده كردنى كردنى گازى سرووشتى به‌سره، ناوبراو، گوتى: له مانگى (یونیو/ئایاری 2020)، عێراق، بایی (یه‌ك ملیار) دۆلار، گازى سروشتى هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه كردووە، حكومه‌ت، پشتگیری پڕۆژه‌كانى گازى سرووشتى له عیماره و ناسریه‌ش، ده‌كات.
سەرچاوە: روسياليوم
ک.ب