سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات

باڵیۆزی تورکیا، خواست و ئامادەیی تەواوی وڵاتەکەی بۆ برەودان بە پەیوەندی هەمەلایەنە و لە هەموو بوارەکاندا بەتایبەتی گەشەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ باڵیۆزی نوێی توركیا ده‌كات له‌ عێراق
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ باڵیۆزی نوێی توركیا ده‌كات له‌ عێراق

K24 - هه‌ولێر:

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29 ی تەمموزی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی ڕەزا گونەی باڵیۆزی نوێی تورکیا لە عێراق کرد.

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی تورکیا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لە گەڵ تورکیا.

باڵیۆزی تورکیا، خواست و ئامادەیی تەواوی وڵاتەکەی بۆ برەودان بە پەیوەندی هەمەلایەنە و لە هەموو بوارەکاندا بەتایبەتی گەشەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی.

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ باڵیۆزی نوێی توركیا له‌ عێراق
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ باڵیۆزی نوێی توركیا له‌ عێراق