سه‌حاف: كۆتایی ئه‌مساڵ هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كشێنه‌وه
هاوكات گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی رایانگه‌یاندووه، ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه روون نییه و نازانرێت مه‌به‌ست له "هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كان" چییه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له كۆتایی ئه‌مساڵدا هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌چنه ده‌ره‌وه. هاوكات گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی رایانگه‌یاندووه، ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه روون نییه و نازانرێت مه‌به‌ست له "هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كان" چییه.
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌حمه‌د سه‌حاف رایگه‌یاند، خولی چواره‌می دانووستانی ستراتیژی نێوان به‌غدا و واشنتن گرنگ و هه‌ستیار بوو.
گوتیشی: هێزه ئه‌منییه‌كانمان دژی داعش سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه و ئێمه‌ش له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه چاودێری پرۆسه‌ی دانووستان ده‌كه‌ین.
روونیشیكرده‌وه، دانووستانه‌كان به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتووه‌ن، كه له 31ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2021)دا، ته‌واوی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكشێنه‌وه.
هاوكات دوێنێ، قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتیی "عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق"، رایگه‌یاند، ئێمه بۆمان روون نه‌بووه‌ته‌وه، "هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كان" چ مانایه‌كی هه‌یه و ئه‌وه‌ی عێراق و ئه‌مه‌ریكا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، ته‌نیا فریودانی خه‌ڵك و رایگشتییه و ئه‌مه‌ریكا به نیاز نییه له عێراق بكشێته‌وه.