كۆمیسیۆن: كشانه‌وه كارمان راناگرێت
بڕیاره هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له (10ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021) به‌ڕێوه‌بچێت.
K24 – هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، رایگه‌یاند، كشانه‌وه‌ی چه‌ند لایه‌نێك له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان نابێت و ئێمه به‌رده‌وامین له كاری خۆمان.
بڕیاره هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له (10ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021) به‌ڕێوه‌بچێت.
هه‌ریه‌ك له ره‌وتی سه‌در، حزبی شیوعی و هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی، كشانه‌وه‌ی خۆیان له پرۆسه‌كه راگه‌یاندووه، به‌ڵام ناوی كاندیدانی لیسته‌كه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و كاغه‌زه چاپكراوه، كه له رۆژی ده‌نگدان ده‌خرێته به‌ر ده‌ست ده‌نگده‌رانی عێراق.
گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، جه‌مانه ئه‌لغه‌لای رایگه‌یاند، ئێمه سه‌رقاڵی ئامادهكارییهكانین و پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه و هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا ده‌كرێت.
گوتیشی: كۆمیسیۆن 3249 كاندیدی په‌سند كردووه و ناویان له‌سه‌ر تۆماری ده‌نگدان چاپكراوه.
روونیشیكرده‌وه، كشانه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و واده‌كه‌ی درووست ناكات.
ئاماژه‌ی دا، كۆمیسیۆن پشتی به یاسای هه‌ڵبژاردنی ژماره 9ی ساڵی 2020 و یاسای كۆمیسیۆنی ژماره 21ی ساڵی 2019 و یاسای حزبه سیاسییه‌كانی ژماره 36ی ساڵی 2015 به‌ستووه و له‌سه‌ر كاری خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت.