تا ساڵى 2057 ژماره‌ى دانیشتوانى جیهان ده‌گاته 10 ملیار مرۆڤ
له ساڵى 1960 ژماره‌ى دانیشتوانى جیهان یه‌ك ملیار كه‌س بوو
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌ى دانیشتوانى جیهان، تا ساڵى(2020)، گه‌یشته (7.795)، ملیار مرۆڤ، ته‌مه‌نى سه‌ره‌كى مرۆڤ له نێوانى (0 تاوه‌كو 14) ساڵیدایه، كه رێژه‌ى (%25.4) گۆی زه‌وی پێكدێنن، به‌شى (10 تاوه‌كو 24) ساڵى، رێژه‌ى (%23.7) دانیشتوانى زه‌وى پێكدێنن، ئه‌وانه‌ى كه ته‌مه‌نیان له سه‌رووى (60) ساڵییه‌وه‌یه، رێژه‌ى (%9.3) دانیشتوان پێكده‌هێنن.
پێكهاته و ژماره‌ى دانیشتوانى گۆی زه‌وى، به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه بوو:
(8000) هه‌زار ساڵ پێش زاین، ژماره‌ى دانیشتوانى جیهان، (5) ملیۆن، مرۆڤ.
له ساڵى (1)ى زاینى،(200) ملیۆن.
له ساڵى 1930، (1) ملیار.
له ساڵى 1960، (دوو ملیار).
له ساڵی (1974)، (4) ملیار.
له ساڵی(1987)،(5) ملیار.
له ساڵى (1999)،(6) ملیار.
له ساڵی(2011)، (7) ملیار.
له ساڵى (2021)، (7.8) ملیار.
چاوه‌ڕێش ده‌كرێت ژماره‌ى دانیشتوانى جیهان تا ساڵى (2057)، بگاته(10) ملیار مرۆڤ.
زۆرترین ژماره‌ى دانیشتوانى جیهان، له وڵاتى چینه، كه ژماره‌یان (1,439,323,776) مرۆڤه، هیندستانیش به پله‌ى دووه‌م دێت، كه ژماره‌ى دانیشتوانى( 1,380,385) مرۆڤه، دواتر ئه‌مه‌ریكا دێتن كه ژماره‌ى دانیشتوانى ده‌گاته (331,002,615) مرۆڤه.
الجزيرة نت
ك.ب