10 خاڵ بۆ پێشخستنى په‌یوه‌ندیی نێوان هاوسه‌ران
پێویسته ژن و پیاو به‌رده‌وامبن له خواردنه‌وه‌ى قاوه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ى ماڵ
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك ده‌زگایی میدیایی، هاوشێوه‌ى (هاڤینگتۆن پۆست، ریدهرز دایجهست)، توێژینه‌وه‌یه‌كیان لەباره‌ى په‌یوه‌ندى سۆزداری به‌نێوى (The Normal Bar) سازکرد، كه تاقیكردنه‌وه‌یان به‌سه‌ر (100) كه‌س ئه‌نجامدرا، ده‌ركه‌وت، به رێژه‌ى (%71) له پیاوان و (%49) له ریزى ژنان، دەرەنجامی بێزاربوونی بەرامبەرەکەی، خیانه‌تى هاوسه‌رگیری، له‌یه‌كتری دەكه‌ن.
هاریت لیرنز، پزیشكى تایبه‌تى ده‌روونى، جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، بێزاربوون له‌نێوان هاوسه‌راندا، ره‌فتارێكى سرووشتییه، ناسرووشتى له‌وه‌دایه له ده‌ره‌نجامه‌كه‌ى نەپرسییهوه.
راشیگه‌یاند، هاوسه‌رگیری سه‌ركه‌وتوو، ئه‌وه‌یه، کە هه‌ردوو لا، پێویستییه‌كانى یه‌كدی، دابین دەكه‌ن، كاتێك ژن، یاخوود پیاو له‌ماڵه‌وه، هه‌ست به ترس نه‌كات، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامبوون له پڕۆسه‌ى هاوسه‌رگیری و بێزار نه‌بوون، وێڕای ئەوەی هاوسه‌ران، قووربانى بۆ یه‌كتری بده‌ن، ئازادیش بۆ یه‌كدى فه‌راهام بكه‌ن.
ئیسته‌ر بیڵ، زاناى ده‌روونزانى، لەباره‌ى په‌یوه‌ندى نێوانى هاوسه‌ران، ئاماژه‌یپێكردووه، پێویسته ژن و پیاو، به‌رده‌وامبن له خواردنه‌وه‌ى قاوه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ى ماڵ، دروستكردنى كه‌شێكى ئارام له‌نێوان هاوسه‌راندا، گرنگه، دوور كه‌وتنه‌وه له رۆتینى دووباره‌ى رۆژانه، بۆ ژیانى پێكه‌وه‌یی، پێویسته.
ئه‌و هۆكارانه‌ى كه ده‌بنه پێشخستنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هاوسه‌ران:
*بەهێزکردنی په‌یوه‌ندى نێوان هاوسەران
*کەم پرسیاركردن، ده‌ستكردن به گرنگیدان
*گۆڕانكاری دروستكردن له په‌یوه‌ندى
*دابین كردنى سوپرایز و بۆنه‌ى له‌ناكاو به گفتوگۆی خۆشه‌ویستى
*دوور كه‌وتنه‌وه له ته‌مبه‌ڵى و هه‌وڵدان بۆ دروستكردنى په‌یوه‌ندییه‌كى باش
*دووركه‌وتنه‌وه له ته‌كنه‌لۆژیا
*دوورخستنه‌وه‌ى منداڵ له ماڵه‌وه، پێكه‌وه‌بوونى هاوسه‌ران
*پێویست ناكات ژن یاخوود پیاو، تاك لایه‌نانه، په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى په‌ره پێبدات
*به‌كار هێنانى كار‌و پیشه، بۆ پێویستییه‌كانى ماڵه‌وه
*خوودچاككردنى ژن، یاخوود پیاو
سەرچاوە: الجزيرة
ک.ب