کەشناسی رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

ئاسمانی ھەولێر - ئەرشیف
ئاسمانی ھەولێر - ئەرشیف

K24 – ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێم نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نمە باران دەبارێت و هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت. لە سەنتەری پارێزگاکان ئەگەری پروشکە باران هەیە.

بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی 40 پلە و لە دهۆک 39 پلە و هەڵەبجە 42، لە کەرکووک 43 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی سێشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە هەندێک ناوچە ئەگەری بەرزبوونەوەی کەمێک تۆز هەیە.

كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دھۆك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دھۆك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەڵەبجە
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەڵەبجە
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی كەركووك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی كەركووك