وەزیری پەروەردە دەزگای خێرخوازی بارزانی خەڵات کرد

سوپاسنامەی وەزارەتی پەروەردە بەخشرایە دەزگای بارزانی و چەند کۆمپانیایەکی دیکە، کە لە وەرزی خوێندن و ئەزموونەکان هاوکاری وەزارەتی پەروەردەیان کردبوو

نوێنەرانی دەزگای خێرخوازی بارزانی لەگەڵ وەزیری پەروەردە
نوێنەرانی دەزگای خێرخوازی بارزانی لەگەڵ وەزیری پەروەردە

K24 - هه‌ولێر:

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نوێنەرانی دەزگای خێرخوازی بارزانی و چەند کۆمپانیایەکی گەیاندن و چەند قوتابخانەیەکی ناحکومیی، کرد.

سوپاسنامەی وەزیری پەروەردە بۆ چەند قوتابخانەیەکی ناحکومی
سوپاسنامەی وەزیری پەروەردە بۆ چەند قوتابخانەیەکی ناحکومی

روونیشیکردەوە، سوپاسنامەی وەزارەتی پەروەردە بەخشرایە، دەزگای بارزانی و چەند کۆمپانیایەکی دیکە، کە لە وەرزی خوێندن و ئەزموونەکان، هاوکاری وەزارەتی پەروەردەیان کردبوو.

پێشوازی وەزیری پەروەردە لە نوێنەری دەزگای بارزانی
پێشوازی وەزیری پەروەردە لە نوێنەری دەزگای بارزانی و چەند کۆمپانیایەک

ک.ب