دوای دوو ساڵ عێراق برنج لە ئەمەریکا دەکڕێتەوە

جارێکی دیکە عێراق برنج لە ئەمەریکا هاوردە دەکات

برنج
برنج

K24 - هەولێر

بە گوێرەی یەکێتی برنجی ئەمەریکا، عێراق 80 هەزار تۆنی مەتری لە کۆمپانیای ADM  و 40 هەزار تۆنی مەتری برنجی کوالێتی بەرز لە ئەمەریکا دەکڕێت.

ماوەی دوو ساڵە عێراق برنجی لە ئەمەریکا نەکڕیوە، و ئەو گرێبەستەش دوای واژۆکردنی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوو وڵات دێت، کە عێراق رەزامەندی دەربڕیوە ساڵانە 200 هەزار تۆن برنج لە ئەمەریکا بکڕێت. بڕیارە لە مانگەکانی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەم بارە برنجەکان بگاتە عێراق.

بەرپرسانی پیشەسازی برنجی ئەمەریکا رایانگەیاندووە، عێراق بازاڕێکی بەهێزی بەرهەمی برنجی ئەمەریکا، سەرەڕای ئەوەش چەندین فاکتەر لە دیارترینیشیان پەتای کۆرۆنا هۆکار بوو بۆ وەستانی بازرگانی برنج لە نێوان هەردوو وڵات.

Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل