پۆلیسی توركیا هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر نووسینگه‌ی مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك له ئیسته‌نبوڵ
سێ كه‌سیان له نووسینگه‌كه‌ی ده‌ستگیركردووه
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی توركیا هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر نووسینگه‌ی مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك له ئیسته‌نبوڵ و سێ كه‌س له نووسینگه‌كه‌ی ده‌ستگیر ده‌كات.
به گوێره‌ی میدیاكانی توركیا، مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك، كه خۆی وه‌ك چاره‌سه‌ركاری چه‌ندین نه‌خۆشی ناساندووه، له ناوچه‌ی باشیكشههری ئیسته‌نبول نووسینگه‌یه‌كی كردووه و هاووڵاتیانیش هه‌ندێك له نه‌خۆشه‌كانیان بردووه‌ته لای.
مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك كه به رێگه‌ی تایبه‌تی خۆی، به لێدان له ژێر پێیه‌كان به‌دار و چه‌ند رێگه‌یه‌كی دیكه گوایه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كان ده‌كات، ژماره‌یه‌ك وڵات گه‌ڕاوه و هه‌وڵیداوه نووسینگه بكاته‌وه، دوایینیشیان توركیا بووه.
به گوێره‌ی وێبسایتی ماینێتی توركی، پۆلیسی توركیا هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر نووسینگه‌كه‌ی مه‌لا عه‌لی و سێ كه‌سیان بۆ لێكۆڵینه‌وه ده‌ستگیركردووه، وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ كراوه گوایه ئه‌و كات مه‌لا عه‌لی خۆی له‌وێ نه‌بووه.
به گوێره‌ی وێبسایته‌كه، ئێستا نووسینگه‌كه داخراوه و كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و رێگه‌یه‌ی مه‌لا عه‌لی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات قه‌ده‌غه‌كراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانیسی دیها، خه‌ڵكێكی زۆر سه‌ردانی شوێنه‌كه‌یان كردووه و چاویان له‌وه‌بووه مه‌لا عه‌لی چاره‌سه‌ریان بكات.