كۆرۆنا له عێراق.. ته‌نیا له 24 كاتژمێردا نزیكه‌ی 110 هه‌زار كه‌س ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه
به‌هۆی په‌تاكه 73 كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستدا و 12 هه‌زار و 713 حاڵه‌تی تووشبوونی نوێش تۆماركران
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 51 هه‌زار و 899 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 12 هه‌زار و 713 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه. زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له ناوچه‌ی كه‌رخی شاری به‌غدا تۆماركرا، كه بریتییه له هه‌زار و 756 حاڵه‌ت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 73 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 6 هه‌زار و 574 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته ملیۆنێك و 673 هه‌زار و 84 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 18 هه‌زار و 938 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 494 هه‌زار و 760 كه‌سیش به رێژه‌ی 89.3% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 159 هه‌زار و 386 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و 8 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا ملیۆنێك 953 هه‌زار و 230 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
H.B