حكومه‌تی هه‌رێم نزیکەی (30) ملیار دیناری بۆ قه‌زای سۆران ته‌رخان كرد
کێشەی زبڵ و خاوێنکردنەوە له قه‌زای سۆران و سنووری ناوچه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:
فەرمانگەی میدیا و زانیاری-ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (6ی ئاب/ ئۆگه‌ستی 2021) رایگه‌یاند، حکومەتی هەرێم بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی زبڵ و خاشاك و خاوێنکردنەوە و چارەسەری پاشماوەی شارەوانییەکان لە سنووری قەزای سۆران، نزیكه‌ی (30) ملیار دیناری ته‌رخانكرد.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئاماژه‌ی به‌وه كرد، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 29 ملیار و 686 ملیۆن و 591 هه‌زار و 692 دیناری بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار/ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکان/هەولێر خەرج کرد، کە بەم شێوەیەی خوارەوە دابەش کراوە:
- بڕی (14) ملیار و (790) میلیۆن و (698) هه‌زار و (280) دینار بۆ (سۆران، رواندز، خەلیفان، سیدەکان، مەجیداوە، باڵەکیان، مەزنێ و سرێشمە) لەگەڵ گوندەکانی دەورووبەریان.
- بڕی (8) ملیار و (695) ملیۆن و (728) هه‌زار دینار بۆ (مێرگەسۆر، گۆڕەتوو، بارزان، بلێ، پیران، شێروان مەزن، دۆرێ، بازێ و نزار) لەگەڵ گوندەکانی دەورووبەریان.
- بڕی (6) ملیار و (200) ملیۆن و (165) هه‌زار و (412) دینار خەرج کرا بۆ (چۆمان، حاجی ئۆمەران، قەسرێ، وەرتێ، گەڵاڵە و سمێڵان) لەگەڵ گوندەکانی دەوروبەریان.
د.ی