جارێکی دیکە نرخی نەوت لەسەر ئاستی هەفتانە داکەوت

داتاکانی مانگانەی کاری ئەمەریکا، زیانی بە بازاڕی نەوت گەیاند

نرخی نەوت
نرخی نەوت

K24 - هەولێر

نرخی نەوت لە دوایین مامەڵەکانی رۆژی هەینیدا لەسەر ئاستی هەفتانە بە رێژەی 1٪ دابەزی، کە ئەوەش گەورەترین دابەزینە لە دوای چەندین مانگ تۆماری بکات، هۆکاری سەرەکیش مەترسییەکانە لە راگەیاندنەوە رێوشوێنەکان بۆ گەشتکردن بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای جۆری دێلتا، کە کاریگەری بکاتە سەر خواست بۆ وزە.

هەروەها بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەهۆی بڵاوبوونەوەی داتاکانی مانگانەی کاری ئەمەریکا، زیانی بە بازاڕی نەوت گەیاند، چونکە تێچووی کڕین لەلایەن بازرگانانەوە زیاد دەکات.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی تشرینی یەکەم بە رێژەی 0.8٪ بۆ 70.70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی. لەسەر ئاستی زیاتر لە 6٪ی نرخەکەی لەدەستدا کە گەورەترین دابەزینی هەفتانەیە لە چوار مانگی رابردوودا.

نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش بە رێژەی 1.2٪ بۆ 68.28 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی. لەسەر ئاستی هەفتانەش نزیکەی ٧٪ـی  نرخەکەی لەدەستدا کە گەورەترین دابەزینی هەفتانەیە لە نۆ مانگی رابردوودا.

بەهۆی سەرهەڵدانەوە و تەشەنەسەندنەوەی کۆرۆنا، ژاپۆن هەوڵدەدات رێوشوێنەکانی رووبەڕووبوونەوە لەسەرانسەری وڵات فراوان بکات، هەروەها چینیش کە دووەم گەورەترین بەکاربەری نەوت، لە هەندێک شارەکانی بەربەستی نوێی سەپاندووە و گەشتە ئاسمانییەکانی راگرتووە.

Fly Erbil Advertisment